هانی زادە: ئێران دەسوەردانی پرسەکانی یەمەن ناکا
کارناسی پرسەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسوەردانی پرسەکانی یەمەن ناکاو ئەمریکاو عەرەبستانی سەعوودی بەچەواشەکاری دژ بە ئێران لەهەوڵی تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
حەسەن هانی زادە ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێری بەشی دەرەوەسنووریی رادیۆ وتەلەفزیۆن، ئاماژەی کردە بوختان هەڵبەستنی نوێی ئەمریکاو عەرەبستان بۆ ئێران لەمەڕ ناردنی چەکەمەنی بۆ یەمەن و وتی: عەرەبستان لەهەوڵدایە تۆمەت بخاتە پاڵ ئێران هەتا وابنوێنێ ئێران دابینکەری سەرەکیی چەکئامێر بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنە، بەڵام ئەو چەکئامێرانە لە سەردەمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری لەناوبراوی یەمەن، لەدەست سوپای ئەو وڵاتەدابووە.
ئەو کارناسەی پرسەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین، پەردەلادران لە مووشەکگەلی بالستیک بە بڕی هەزار و ٣٠٠کیلۆمیتری بەپێشاندەری یەکێتی و یەکگرتوویی سوپای یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا زانی و وتی: سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا لەهەوڵی پێش گرتن بە دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستانی سەعوودین.
حەسەن هانی زادە، ئاماژەی کردە چەکئامێری کۆکوژ کە ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە خستوویانەتە بەردەست عەرەبستان، و وتی: یەمەنییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردووی خۆیان باش دەتوانن چەشنی جۆراوجۆری چەکەمەنی بەرهەم بێنن هەتا لەهەمبەر دەسدرێژکارانی سەعوودی ڕاوەستن.
هانی زادە هەروەها وتی: عەرەبستان هەوڵ دەدا لەڕێی چەواشەکاریی دژ بەئێران، ئەمریکا، رژیمی ئیسرائیل و هەندێ وڵاتی عەرەب هان بدات لەدژ ئێران کردەی سەربازی ئەنجام بدات بەڵام ئێران بەزیرەکی تەواو هەموو جم و جۆڵەکانی عەرەبستانی لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵ دایە.