شوبات 05, 2018 17:10 Asia/Tehran
  • شەمخانی: بانگەشەی ترەمپ بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ و سزاکان بۆسەر ئێران، بێ کەڵکە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەابرەی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆت و گەمارۆکان بۆسەر ئێران، وتی: تاران ڕێگەی ئەنجامدانی وەها کارێک بە واشنگتۆن ناداو قسەکانی ترەمپ بێ سوودە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا١٢ی ژانڤییەی٢٠١٨هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێرانی نوێ کردەوە ، بەڵام شەرت و مەرجی وەک گۆڕینی بڕێک بڕگەی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)، دەسڕاگەیشتن بە ناوەندە سەربازییەکان و بایکۆتی مووشەکیی ئێران بۆ ڕاگرتنی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ڕاگەیاند و وتی: بێتوو کۆنگرە و ئوروپا ئەو مەرجانە دابین نەکەن، دواتر هەڵپەساردنی گەمارۆکان نوێ ناکاتەوەو لە ڕێککەوتنەکە دێتەدەر.

لەهەمان کاتدا، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران چەندین جار بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرجام هی کۆمەڵگای جیهانییە، پێیان داگرت: ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دوولایەنە ئامادە نەکراوە کە بکرێ بڕگەیەک یان چەندبڕگەی بگۆڕدرێ.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، بەئاماژە بەوەی کە هەوڵی ترەمپ بۆ ئەوەی ئێران لەدۆخی ئێستای بکێشێتە دواوە، وتی: سەرباری کەندو کۆسپ و لەمپەرەکانی بەردەم، ئێران لەدەسەڵاتی خۆی دەست هەڵناگرێ و پلەوپێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جێگەو شوێنێک نییە کە بەهەراوهۆریای پڕووپووچ بگەڕێندرێتەوە سەر باری جاران.

شەمخانی هەروەها بەئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەتیرۆریست زانینی گەلی ئێران و بوختان هەڵبەستن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران ئێستا خاوەن پلەوپێگەیەکی تایبەتییە لەناوچەداو ئەو دۆخە لەبارە بەهەڵکەوت نەهاتووەتەدی، بەڵکوو ئەنجامی کردەیی هەوڵی ئێرانە بۆلادانی کەندو کۆسپی وەک، شەڕ و بایکۆت کە دوژمنان نابوویاننەوە.

سەرپەیڤ