رۆحانی: جیهان متمانەی تۆکمەی هەیە بە ئێران، شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i326627-رۆحانی_جیهان_متمانەی_تۆکمەی_هەیە_بە_ئێران_شۆڕش_و_نیزامی_کۆماری_ئیسلامی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: جیهان متمانەی تەواوی هەیە بە ئێران، شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2018 12:25 Asia/Tehran
  • رۆحانی: جیهان متمانەی تۆکمەی هەیە بە ئێران، شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: جیهان متمانەی تەواوی هەیە بە ئێران، شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامی.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەدانیشتنی هاوبەشی پارێزگاران، وەزیران، سەرۆکانی ڕێکخراوە ئابوورییەکان و بەڕێوەبەرانی دامەزراوە دراڤی و ئیعتبارییەکان، بەهێنانەئارای ئەو پرسیارە کە لەبەرچی گشت جیهان لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەهەمبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکادا ڕاوەستا، وتی: ئەگەر نیزام و داهاتووی ئێران پتەو نەبوو، زیاتر لە١٩٠وڵاتی جیهان لەبەرامبەر ترەمپدا ڕانەدەوەستان و ئەو ڕاوەستان و خۆڕاگرییە نیشانەیە بۆ متمانەی جیهان بەو نیزام، گەل و حکومەتە.

رۆحانی وتی: مەترسیی ئیعتباریی ئێران لە حەوت لەسەتا بۆ پێنج لەسەتا کەمی کردووە کە ئەوە واپێشان ئەدات، متمانەی جیهانی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرز بووەتەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە ناکارابوونی پڕووپاگەندەی دوژمنان دژ بەئێران، وتی: گەشەی ئابووریی ئێران لە مارسی٢٠١٧وە هەتا مارسی٢٠١٨ بانتر لە مامناونجی جیهانی دەبێ.

رۆحانی هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لەئامادەبوونی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی پڕشکۆ و مەزنی ٢٢ی بەهمەن(١١ی فێڤرییە) وتی: یەکگرتوویی و یەکێتی خەڵکی ئێران، هۆکاری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بوو و تاکاتێک کە ئەو یەکڕیزیی و یەکگرتووییە هەبێت، هیچ هێزێکی دەرەوەیی هیچی پێ ناکرێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەربەخۆیی، سەروەریی نیشتمانی، ئازادی، فەرهەنگی ئیسلام، کولتوری نیشتمانی، کۆمارییەت و ئیسلامییەت بوو و ئەو ڕێبازە گەڕانەوەی بۆ نییە.