ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئێران ڕایگەیاند، ئامادەبوونی سەربازی لە یەمەن نییە
لێژنەی کارناسیی یەمەن لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕاپۆرەکەی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ساڵی٢٠١٧ی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا ، لێژنەی کارناسیی یەمەن لەسەر داوای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەگوێرەی بڕیارنامەی٢٣٤٢ی ئەو ئەنجومەنە، لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکانی یەمەنی لەئەستۆیەو ڕاپۆری٣٢٩ی لاپەڕیی ئەو لێژنەیە ٢٦ی ژانڤییە ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کراوەو ئەمڕۆ هەینی بڵاو کراوەتەوە.
ئەو ڕاپۆرە لە حکومەتی عەبدڕەببە مەنسور هادی وەک دەوڵەتی یاسایی یەمەن ناوی بردووەو لەهەمان کاتدا دانی بەوەداناوە، دەوڵەتی عەبد ڕەببە مەنسورهادی بەسستی و لە درێژماوەدا وەڵامی داواکارییە فەرمییەکان بۆ سەردانی هەندێ ناوچەی داوەتەوەو ئیمکانی ئەو سەردانە نەڕەخسا.
ڕاپۆرەکە بەئاماژە بە ئیدیعای دەستتێدابوونی ئێران لە دابین کردنی مووشەک بۆ هێزە یەمەنییەکان، دانی ناوە بە وەڵامدانەوەی تاران لەوبارەوەو باسی ئەوەی کردووە کە؛ تاران لە وەڵامدانەوە بە نامەی ئەولێژنە، ڕایگەیاند، "ئێران بەشێوەی سەربازی لە یەمەن ئامادە نییە بەڵام نوێنەری دیپلۆماتیکی لە سەنعا هەیە کە بۆ داکۆکی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێکاری سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، ڕاوێژکار دەنێرێ."
نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەچەند مانگی ڕابردوودا بە پێشاندانی پاشماوەکانی مووشەکێک، هەوڵی دا، وابنوێنێ کە ئێران مووشەکی خستووەتەبەردەست هێزە یەمەنییەکان.