زەریف گەییشتە سوفیە پێتەختی بۆلگاریا
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستە پایەبەرزەکانی بۆڵگاریا، گەییشتە سوفیە پێتەختی ئەم وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ ناوچەی بالکان و ئەوروپایی رۆژهەڵاتی، دوای دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی سێربستان، سەردانی بۆڵگاریای کرد .وەزیری دەرەوەی ئێران کە ڕۆژی دووشەممە چوو بۆ ئەوروپای رۆژهەڵاتیی ، لەم خولە لە سەفەرەکەی بۆ ناوچەی باڵکان لە ٤ وڵات ڕادەوەستێت و لەگەڵ کاربەدەستانیی وڵاتانی سێربێستان، بۆڵگاریا، کرۆڤاسی و بۆسنی دیدار و وتوویژ دەکات .
لێژنەی بالای سیاسی و هەروەها وەڤدێکی ئابووری پێکهاتوو لە ناوەندەکان و کار خولقێنەرانیی ئابووری لە کەرتەکانی دەولەتی و نادەولەتی، هاوڕێیەتی وەزیری دەرەوەی دەکەن لەم سەفەرەی دا بۆ هەرێمی باڵکان.
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەم خولەی سەفەرەکەی بۆ ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی جگە لە دیدار و وتوویژ لەگەڵ کاربەدەستە پایە بەرزەکانی سێربێستان، بۆڵگاریا، کرۆڤاسی و بۆسنی لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ بازەرگانانی ئێرانی و وڵاتانی ناو براو بەشداری و وتاردانیی دەبێت .