بەیاننامەی دژە ئێرانی ئەمریکا ، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دوای شکست لە ئەنجوومەنی ئاسایش
ئەمریکا ، فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا بە دەرکردنیی بەیاننامەیەکی هاوبەش ئیدعایان کرد؛ پێبەند نەبوونی ئێران بەرژیمی بایکۆتکردنەکانیی یەمەن جێی نیگەرانییە .
ڕۆژیک داوی شکستی وڵاتانای ئەوروپایی و ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان بۆ تۆمەتبارکردنیی ئێران لە یەمەن ، ئەمریکا ، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا رۆژی سێ شەممە جاریکی تر هەلوێستەکانیی دژە ئێرانی خۆیان لە بارەی ەیمەن دا دووپاتکردەوە.
لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا ، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دژی ئێران ئیدعا کراوە: پێبەند نەبوونی ئێران بە برایرنامەی ٢٢١٦ ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی یەمەن ، هەرەشەیەک دژی ئاشتی و پاوەجێی ناوچەکە .
ئەمریکا ، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هەر وەها ئیدعایان کرد: لێکۆلینەوەی لیژنەی کارناسی نیشان ئەدات مووشەک گەلێک کە حەوسییەکان لە ڕیکەوتی ٢٢ ژوئیە و چوارەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ گرتیان لە ئامانجە ناسەربازییەکان لە عەرەبستانی سەعووودی، سەرچاوەی ئێرانیان بووە ، بانگەشەیەک کە بەجاران لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەدکراوەتەوە . شەوی سێ شەممە بەریتانیا پێشنووسی بریارنامەیەکی بردە ئەنجوومەنی ئاسایش کە بێ ئاماژە دان بە ڕۆڵی عەرەبستانی سەعووی و ئیمارات لە قەیرانی یەمەن، لە رۆڵی ئێران لەم قەیرانە نیگەرانی دەربڕیوە. بە ڤیتۆی روسیا، بریارنامەی سیاسی بەریتانیا لە دەستووری کاری ئەنجوومەنی ئاسایش وەلانراوە .
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی چوار شەممە لە تویتەر دا بە ئاماژە بە هەوڵی ناکامی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ پەسەند کردنیی بریارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، جاریکی تر جەختیکرد: تەنیا ڕێگا چارەی قەیرانی یەمەن، وتوویژ و پێکهینانی دەوڵەتین گست داگر لەمو آڵتە دایە .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: دوا بە دوای دەستپێکرانیی قەیرانی یەمەن، ئێران خوازیاریی دامەزرێندرانی ئاگر بر، فریا گوزاری، وتوویژ و بەدیهێنانی دەوڵەتی گشت داگر بووە و ئێستایش ئەم ڕێکارە و نەک وەهم و خەیاڵی سەرکەوتنی سەربازی و یان تاوانپالدان، تەنیا رێگای قەێرانی یەمەنە.