ئادار 27, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • قاسمی : بەریتانیا لە دڕندەکاریە جەنگیەکان یەمەن دا بەرپرسایەتی راستەوخۆی هەیە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای بەرپەرچدانەوەی تۆمەتەکانی نێو ڕاگەیەندراوی هاوبەشی دوو وەزیری بەریتانی لە دژی ئێران ، رۆڵی بەریتانیا لە دڕندەکاریە جەنگیەکانی ئەنجامدراو لە یەمەنی بیرخستەوەو لە لەندەنی ویست کۆتایی بێنێ بەم هەڵوێستە هەلپەرستانە و بەرژەوەندی خوازانەی خۆی .

بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوە و پێنی مۆردانت وەزیری گەشەی نێودەوڵەتیی بەریتانیا رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بانگەشەیان کرد ، ئێران چەک و چۆڵ دەنێرێ بۆ یەمەن .

بەریتانیا لە گەڵ ئەمریکا و فەڕەنسە و سعودیە لە چەند مانگی رابردوودا هەوڵێکی زۆریان داوە تا کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانبار کەن بە ناردنی چەک بۆ یەمەن بەڵام لە جێبەجێ کردنی پلانەکانیاندا نوشوستیان هێناوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بەهرام قاسمی شەوی رابردوو بە ئاماژە بە بەرپرسایەتی راستەوخۆی لەندەن لە تاوانکاریە جەنگیە ئەنجامداراوەکان لە یەمەن لە رێگەی فرۆشتنی چەک و پێشکەش کردنی یارمەتی لۆجستیکی و هەواڵگریی بۆسعودیە ، جەختی کردەوە ، بەریتانیا لە جێگە و پلەیەک دانیە کە تۆمەت لە لایەنی دیکە بدات .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی ، باشتر وایە لەندەن لە جیاتی پێدانی ناوونیشانی هەڵە و راکردن لە بەرپرسایەتی خۆی لە شەڕی داسەپاو بەسەر گەلی چەوساوە و بێتاوانی یەمەن ، هەرچی خێراتر کۆتایی بێنێ بە هەڵوێستی هەلپەرستانە و بەرژەوەندی خوازانەی خۆی لەم شەڕە کوێرەدا .

قاسمی پێی داگرت ، بێتوو بەریتانیا لە بانگەشەی خۆی لەمەڕ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێکاری رامیاری بۆ قەیرانی یەمەن راستگۆ بێت ، باشتر وایە لە کڕیارانی گەورەی چەکە بەریتانیەکان لە هاوپەیمانیی شەڕ دژی یەمەنی بوێ بە راگرتنی شەڕ و لابردنی گەمارۆی گەلی چەوساوەی ئەم وڵاتە ، رێگا خۆش کەن بۆ ئەنجامدانی وتووێژی نێو ماڵی یەمەن .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە گەڵاڵەی چوار ماددەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتی دان بە کۆتایی هاتنی قەیرانی یەمەن جەختی کردەوە ئێران هەمیشە لە کاتی دەسدرێژیی سەربازیی سعودی وهاوپەیمانانی بۆسەر یەمەن جەختی کردووەتەوە کە قەیرانەکە تەنیا رێکاری رامیاری هەیە و تا ئێستاش نەک هەر لەمپەرێکی بۆ دامەزرانی ئاگربەس دانەناوە ، بەڵکوو بە جاران ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدان بۆ دۆزینەوەی رێکاری رامیاری نێوان لایەنەکانی شەڕەکە راگەیاندووە .

 

سەرپەیڤ