قاسمی : سعودیەکان ناتوانن شکستە بەردەوامەکانیان لە یەمەن پەردەپۆش کەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : بەهۆی تۆمەتی بێ بنەما بەدژی کەسانی دیکە هەوڵ دەدەن بێ توانایی و شکستە بەردەوامەکانیان لە یەمەن پەردەپوش کەن .
بەهرام قاسمی ڕۆژی سێ شەممە لە وڵامی کردەوە و قسەکانی کاربەدەستانی سعودی لە سێیەمین ساڵڕۆژی دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن، وتی : سعودییەکان هەوڵ دەدەن بەسەر بێ توانایی و شکستە پەیتاپەیتاکانیان لە شەڕی دژی گەلی یەمەن سەرباری هەبوونی توانایی و چەکی پێشکەوتوو و کڕینی چەند دە میلیار چەک، سەرپۆش دانێن بەڵام ڕاستی ئەمەیە کە سعودییەکان و هاوپەیمانانیان لەم شەڕە نابەرابەرە تەنیا بەرەوڕووی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن بووەتەوە و شکستێکی بێ وێنەی تەجرویە کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی هەڕەشەئامێزانەی وتەبێژێکی سەربازیی سعودی وتیشی : ئەم قسە شەڕخوازانەیە و نابەرپرسانەیە دەبێ لەڕێگەی مافەوانی و نێودەوڵەتیەوە پێ و شوێن بگیردرێت.
تورکی مالیکی وتەبێژی هاوپەیمانیی سەربازی بەسەرکردەیی عەرەبستان بەدژی یەمەن ، ڕۆژی دووشەممە دوای پەلاماری مووشەکی قەرەبووکەرانەی بزووتنەوەی جەماوەریی یەمەن بۆسەر ریاز، ئێرانی تاوانبار کرد بە قاچاخی چەک لەوان چەکی موشەکی بۆ یەمەن و ئیدیعای کرد: تاران لە پشتی پەلامارەکان بۆ سەر عەرەبستان بووە.
قاسمی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی عەرەبستان لە جێگە و پلەیەک و بارودۆخێک نییە کە بتوانێ وەهم و خەیاڵاتی خۆی جێبەجێ بکات وتی : دەسەڵاتدارانی ڕیاز دەبێ دەبێ لە وەهمی خۆ بەزل زانین بێنە دەر و لەوە تێ بگەن کە بە کڕینی چەک و ئاسایشی هاوردە و پڕخەرج و بەرج ، ناتوانن دەسەڵات و هێوری بۆ خۆیانن چێ بکەن.