ئادار 28, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران  : سعودیەکان ناتوانن شکستە یەک بەدوای یەکەکانی خۆیان لە یەمەن بشارنەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : سعودیەکان بە تاوانی پڕوپوچ و بێ بنەما لە دژی ئەوانی تر هەوڵ ئەدەن بێ توانایی و شکستە یەک لەدوای یەکەکانی خۆیان لە یەمەن بشارنەوە .

بەهرام قاسمی رۆژی سێشەممە لە وڵامی لێدوان و هەنگاوەکانی کاربەدەستانی سعودی لەسێهەمین ساڵهاتی دەسدرێژی بۆسەر یەمەن ، گوتی : سعودیەکان لە هەوڵ دان بێ توانایی و  شکستە یەک بەدوای یەکەکانی خۆیان لە شەڕی دژی گەلی یەمەن سەرباری ئیمکانات و چەکی پێشکەوتوو و کڕینی چەند دە ملیار دۆڵاریی بشارنەوە ، بەڵام راستیی ئەوەیە کە سعودیەکان و هاوپەیمانەکانیان لەم شەڕە نایەکسانەدا تەنیا رووبەڕووی خۆڕاگریی گەلی یەمەن بوونەوە و شکستێکی سەرشۆڕانەیان تاقی کردووەتەوە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی هاوڕێ لە گەڵ هەڕەشەی وتەبێژی سەربازیی سعودی ، جەختی کردەوە : ئەم لێدوانە شەڕاشۆیانە و نابەرپرسانە لە باری مافەوانی و نێودەوڵەتیەوە بۆ بەدواداچوون دەبێ .

تورکی ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانیی سەربازیی بە سەرکردەیی سعودی دژی یەمەن رۆژی دوشەممە ، دوای پەلامارە موشەکیەکانی تۆڵەئەستێنانەوەی بزوتنەوەی جەماوەریی یەمەن بۆسە ر ریاز ، ئێرانی تاوانبار کرد بە قاچاخ کردنی چەک و چۆڵ لەوان موشەک بۆ یەمەن و بانگەشەی کرد : تاران لە پشت پەلامارەکانی سەر سعودی بووە .

سەرپەیڤ