ئادار 30, 2018 16:13 Asia/Tehran
  • ڕوونکردنەوەی ئێران : ئەمریکا ، فەرەنسا ، بەریتانیا هاوبەشی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی سەعوودیان لە یەمەن دا

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئامانج لە شاڵاوی نوێی تۆمەتبارکردنەکانی ئێران لەلایەن عەرەبستانی سەعوودیاوەی لەبواری ناردنی چەک بۆ یەمەن چەواشەکردنی بیروڕای جیهان لە دڕندەکاریەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودیا لەیەمەن لێکدایەوە .

 " غولامعەلی خۆشروو"  شەوی هەینی  لە نامەیەک  بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی  ئەنجوومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان، تاوانپاڵدانەکانی عەرەبستان، لەمەڕ ڕۆڵی  ئێران لە پەلاماری  مووشەکی ئەنسارۆڵڵای  یەمەن بۆ سەر ڕیازی بێ بنەما زانی و وتی: سێ ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش کە لە بانگەشەکانی عەرەبستان  دژی ئێران پشتگری دەکەن، ملیاردان دۆڵار چەکی مەرگهێنەر دەفڕۆشن بە عەرەبستان و ئەم چەکانە دژی کەسانی مەدەنیی لەیەمەن بەکار دەهێنرێت.

 هەر لەم بوارە "سباستیەن نادۆت" ئەندامی پارتی ئیمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا(پارتی کۆماری بەرەوپێشەوە) چەند  رۆژ لەمەو بەر لە وتووێژ لەگەڵ: ڕۆێتێرز وتیشی: ئەم مەسەلە لە ئارا دایە کە لە چەکی فەرەنسەوی فڕۆشراو بە عەرەبستان، دژی کەسانی مەدەنی یەمەنی کەڵکیان وەرگرتووە.

هاوکات لەگەڵ پرۆپاگاندەی سیاسی و نۆمایشی تەبلیغاتی " محەممەد بن سەلمان" پاشمیری ڕژیمی سەعوودی لە ئەمریکا، ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا، بە شێوەی هاوبەش بە مەبەستی دەستەبەر کردنی  دۆڵارەکانی نەوتی  سەعوودی، ئێرانی بە هەبوونی دەست  لە پەلامارەکانی  ئەمدواییەی مووشەکی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ سەر ڕێاز تۆمەتبار کرد. 

ئەم بزوتنەوەیە لە حەوتەی کۆتایی مانگی مارچی ٢٠١٨ ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عەرەبستانی مووشەک باران کرد. شەڕی عەرەبستانی  سەعوودی لە یەمەن کە چووەتە نێو چوارەمین ساڵی دا ؛ لە ڕەهەندە جۆر بە جۆرەکان خەرجێکی قوورسی بووە بۆ ڕیاز ، بەڵام لە کردەوە دا لەم شەڕە دەستی ڕانەگەییشتووە بە ئامانجەکانی سیاسی  خۆی. بڵاڤۆکی بەریتانی تایمز لەمدواییە دا نووسی: خەرجی رۆژانەی شەڕی یەمەن بۆ عەرەبستان، ٢٠٠ ملوێن دۆڵاڕە واتە لە ماوەی سێ ساڵی ئەمدواییە ٢١٦ ملیار دۆڵاڕی خەرجکردووە.

ناکامیی هاوپەیمانی سەعوودی لە شەڕی یەمەن، کاتێک زۆرتر دەردەکەوێت کە بزوتنەوەی جەماوەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن، سەرەڕای گەمارۆی هەموو لایانەی ئەم وڵاتە ، بە هاویشتنی مووشەک بەرەو ئامانجەکانی ستراتژیکەکانی لە عەرەبستان لە وان لە ڕیاز، "محەممەد بن سەلمان"و شەریکەکانیی چەکەمەنیی ڕیازی بەرەو ڕووی کێشە کردەوە .

 ڕۆڵی پشتگرانەی چەکەمەنی یەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لە شەڕخوازیی ڕژیمی سەعوودی لە یەمەن، تەنیا بەمەبەستی دەستخستنی " پارە و فڕۆشتنی چەک" بەم رژیمە درێژەی هەیە . لەم نێوانە ؛ تاوانکاریی ڕژیمی سەعوودی لە یەمەن کە هەر رۆژ ڕەهەندگەلێکی نوێی بە خۆوە دەگرێت، کێشەی ئاڵاهەلگرانیی خۆناودێر کراوی بەرەڤانی لە  مافی مرۆڤ  نییە و خۆیان شەریکی دڕندەکاری عەرەبستانن لە یەمەن دا.

ئێران بەڵام وەکوو وڵاتێک کە پیبەندی بەرپرسایەتی خۆیەتی  هاوکات لەگەڵ هەوڵدان  بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی یەمەن، لەبارەی دڕندەکارییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی لەیەمەن بۆ بیرو ڕای گشتی کێشەکەی لێکداوەتەوە . هەر ئەم ستراتژیای بنیاتنەری ئێران؛ ئەمریکا ، بەریتانیا و فەرەنسای وەخۆ خستۆتەوە وهاوڕێلەگەڵ  رژیمی سەعوودی تاوانگەلێکی پڕوپووچیان دژی ئێران  بەمەبەستی بەلارێدابردنی بیرو ڕای گشتی لە  دڕندەکارییەکان لەیەمەن و خراپترین کارەساتی ئینسانی لە ئاستی جیهان دا هیناوەتە ئاراوە .

"بەهرام قاسمی" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ڕۆژی پێنجشەممە بە باسکردنی ئەمەی دووپات بوونەوەی نادروستی بەڕێکردنی چەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ یەمەن؛ هیچ گۆڕانیک لە ئیرادەی  ئێران بۆ روونکردنەوەی بیرو ڕای گشتی جیهان لە بارەی شەڕی عەرەبستان لە یەمەن دا بەدی ناهینێت، وتی: وڵاتانیی بنێری چەک و چۆڵ بە عەرەبستان، پەلامارەکانی فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر خەڵکی یەمەن وەک بەرەڤانیی لە خۆیان دەزانن، چوونکا شەڕی یەمەن، سوودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ ئابووری وڵاتانی بنێری چەک  بە عەرەبستان .

پشتگری لە عەرەبستان لە شەڕی یەمەن، تەنیا بەرتەسک نابیتەوە بە فڕۆشتنی چەکی مەرگهێنەر و قدەخە و قۆناخەکانی جۆر بە جۆری هەیە . وڵاتیک کە ئەم ڕۆژانە بووەتە میوانداری "محەممەد بن سەلمان" ، رۆڵێکی واوەتر لە فڕۆشتنی چەکی هەیە بە عەرەبستان لە شەڕی یەمەن دا. ئەمریکا جگە لە دابینی  چەکی عەرەبستان ،  تایبەتمەندییەکانی ئامانجەکان و سووتەمەنی گەیاندن بەفڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی لە شەڕی یەمەنی لە ئەستۆ دایە. هەر لەمبوارە؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی  ئێران رۆژی پێنجشەممە بە شەرمەزارکردنیی خۆوەردانی ئەمریکا لە شەڕی یەمەن، بارستای بەشداری ئەمریکا لە گەورەترین کارەساتی ئینسانی جیهان لە یەمەنی بە سەرسوور هێنەر وەسف کرد و وتی: ئەمریکا شەریکی سەرەکی تاوانکارییەکانی ئالی سەعوود لە  وێنەی گەورەترین کارەستانی ئینسانی جیهان لە یەمەن دایە .

سەرپەیڤ