نیسان 09, 2018 07:56 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر چارەسەریی قەیرانی یەمەن لەڕێگای سیاسییەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لەسەر چارەسەریی قەیرانی یەمەن لەڕێگای سیاسی و وتووێژەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف لەدیمانە لەگەڵ بەشی عەرەبیی بی بی سی وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم لەهەوڵدایە یارمەتیدەربێ لەمەڕ چارەسەریی قەیرانی یەمەن، وتی: هەرچەشنە ڕێکارێک بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە دەبێ لەڕێی وتووێژ و دانوستان لەنێوان یەمەنییەکاندا بێتەدی و لایەنە دەرەوەییەکان لەجیاتی سەپاندنی داواکارییەکانیان، دەبێ بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی سیاسی هەوڵ بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدەسپێکی قەیرانی یەمەنەوە خوازیاری وتووێژ لەگەڵ عەرەبستان بوو بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن بەڵام سەعوودییەکان لەگەڵ ئەو پێشنیارە نەیارەتیان کرد.

محەممەد جەوادی زەریف وتی: هۆی نەیارەتیی عەرەبستان لەگەڵ ئەو پێشنیارەی ئێران ئەوە بوو کە سەعوودییەکان پێیان وابوو زۆر خێرا سەرکەوتنیان لە یەمەن دێتەدی ، بەڵام وا نەبوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: لەدەسپێکی هێرشی سەربازیی عەرەبستان بۆسەر یەمەن ئێران جارێکی دیکە پێشنیاری ئاگربڕ لەیەمەن و دەسپێکرانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان گروپ و لایەنە یەمەنییەکانی هێنایە ئاراوە کە سەعوودییەکان لەگەڵیدا نەیارەتیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: هێشتا دەرفەت هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێکارێکی سیاسی بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانی یەمەن و ئەگەر عەرەبستان بەنیازبێ قەیرانی یەمەن بەشێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێ، ئێران دەتوانێ یارمەتیی بدات.

سەرپەیڤ