نیسان 17, 2018 09:37 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی باری یەکجار گەورەی پڕتەقەمەنی تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەنگاوێکی وشیارانەدا باری یەکجار گەورەی پڕتەقەمەنی کە بڕیار بوو لە ژێر ناوی مادەی هۆشبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بێتە نێو ئێران ، دۆزرایەوە و دەستیان بە سەردا گرت.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا توانیان هەوڵی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ گواستنەوەی ٨٠ کیلۆگرام مادەی تەقەمەنی تێکەڵاو، ١٧ تەڵەی تەقینەوەیی پداڵی ( تایبەت بە  بۆمبی قەراخ جادەیی و تەلەی تەقینەوەیی)، ٢٨ی چەکی کەمەری و دوو هەزار و ١٠٠ فیشەک، ٣٥ نارنجۆکی جەنگی، دەیان چاشنی ئێلێکتیرۆنیکی، فتیڵە و کەرەستەی تەقینەوەیی پووچەڵ بکەبنەوە.

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ئۆپەراسیۆنە وشیارانەیەدا، هەروەها دەستیان گرت بە سەر ٥٨٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە تیرۆریستان.

پێشتر بە وشیاریی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆڕێکی نێودەوڵەتیی چەکداری قاچاخی مادەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرمان، لە باشووری ئێران هەڵوەشایەوە.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا قاچاخچیانی نێودەوڵەتیی  و چەکداری قاچاخی مادەی هۆشبەر کاتێک کە هەوڵیان دا مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستانەوە بگوازنەوە بۆ نێو خاکی ئێران، لە ناخی کەویری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرمان ناس کران و تیا بران.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو بەرەی پێشەوەی خەباتی دژ بە قاچاخی مادەی هۆشبەر لە جیهان زیاتر لە سێ هەزار شەهید و هەژمارێکی یەکجار زۆرتریش برینداری لەو ڕێگایەدا پێشکەش کردووە. ڕێکخراوی نەتەوەکان بەردەوام کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئاڵاهەڵگری خەباتی دژ بە مادەی هۆشبەر ناو بردووە.

سەرپەیڤ