جەختی وەزیرانی بەرگری ئێران و ئەفغانستان لەسەر شەڕ بە دژی تڕۆڕیزم
وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری وەزیری بەرگری ئەفغانستان وتی : ئێران ئاسایشی ئەفغانستان بە ئاسایشی خۆی دەزانێ و لە خەبات بە دژی تڕۆڕیزم لەو وڵاتە هەر یارمەتیەک بتوانێ بە هەموو تواناوە ئەیدات .
ئەمیری سەرتیپ ئەمیر حاتەمی ڕۆژی دووشەمە دوای بەڕێوە چوونی خولی دووهەمی کۆبوونەوە لە گەڵ تاڕق شابارامی وەزیری بەرگری ئەفغانستان لە تاران و لە نێو کۆڕی هەواڵنێران وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری تۆکمە و تەواوی ڕەوش و هەڕەشەکانی ئاسایشی سەر ئەفغانستانه و سەبارەت بە هەنگاوە تڕۆڕیسیتەکانی لەو وڵاتە ئەنجام ئەدرێ و دڵی هەموو مڕۆڤێک دێنێتە ئێش بە پەروشە . وەزیری بەرگری ئێران پەرەی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستی بە سیاسەتی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێنایە ئەژمار و جەختی کرد ئێران لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو دا پشتیوانی ئاشتی و پاوەجێیی و ئاسایش لە ئەفغانستان و سنوورە هاوبەشەکانی بووە . سەرتیپ حاتەمی وەبیری هێنایەوە : لە ڕەوتی دیدارەکانی وەزیری بەرگری ئەفغانستان لە گەڵ کاربەدەستانی سیاسی و کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران وتووێژی باش ئەنجام درا کە لەسەر پەرەی پەیوەندی دوو وڵات کاریگەر دەبێ . تارق شا بارامی " وەزیری بەرگری ئەفغانستانیش لەو پرێس کۆنفڕانسەدا وتی : ئێستاکە تڕوڕیزم و مادە هۆشبەرەکان هەڕەشە لە ئەفغانستان و ناوچەکە دەکا و بە لەبەرچاو گرتنی ڕوانگە نزیکەکانی ئێران و ئەفغانستان لە یەکتر هیوادارین تاران یارمەتی کابۆل بدات لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تڕۆڕیزم و پێش گرتن بە قاچاغی مادە هۆشبەرەکان . وەزیری بەرگری ئەفغانستان .هه روەها خوازیاری پشتگری هەمە لایەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی ئاشتی ئەفغانستان بوو و ڕێزی گرت لە پشتگریەکانی بەردەوامی نەتەوە و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەڵکی ئەفغانستان لە هەل و مەرجی دژواری شەڕ ؛ جیهاد و خۆڕاگری لەو وڵاتە لە ماوەی 40 ساڵی ئەم دواییە دا .