May 30, 2018 07:41 Asia/Tehran
  • ئامادەیی بانکی سەرمایەدانانی  ئەورووپا بۆ  دابین کردنی  دارایی ئێران

سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزەی ژووری ئێران باسی ئامادەیی ڕاگەیاندنی بانکی سەرمایەدانانی ئەورووپای کردووە بۆ دابین کردنی دارایی کۆمپانییەکانی ئێرانی .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیونف عەلی شەمس  ئەردەکانی ، سەرۆکی کۆمیسیونی وزەی ژووری ئێران ڕۆژی سێ شەممە چواردەهەمین  کۆبوونەوەی  کومیسیۆنی  وزە وژینگەی ژووری ئێران  بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم  دواییەی چالاکانی کەرتی تایبەتی  بواری وزە لەگەڵ کومیسیونەری وزەی یەکێتیی ئەورووپا لە ژووری ئێران وتیک لەم کۆبوونەوەیە  سەبارەت بە چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە توانایی سەرمایە دانان و فاینانس لە گەڵاڵەکانی پیشەسازی نەوت و وزەی ئێران،  وتووێژ کرا  .

شەمس ئەردەکانی  وتیشی : بە پێی  وتەی  کومیسیونەری وزەی یەکێتیی ئەورووپا  بۆ نمونە خزمەتگوزاری  بانکی سەرمایە دانانی ئەورووپا، تەیار کردنی بنکەکانی بچووک و مام ناوەندی بە سەرچاوەکانی ماڵی  و فاینانسە  کە لەم پێوەندییە دا ئەم بانکە بەنیازە هاوکاری لەگەڵ ئێران بکات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی وزەی ژووری ئێران، وتی : بانکی سەرمایە دانانی ئەورووپا ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ   بانکێکی  تاکەکەسی لە ئێران بو هاوکاری کارگرووهەکان لە بواری ئاو ، وزە، کەرەستەی  پیشەسازی نەوت و وزەکانی نوێیە.

"میگل ئاریاس  کانیتە"  کومیسەری  وزەی یەکێتیی ئەورووپا  لە سەفەری ئەم  دواییەی بۆ تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  چوونەدەری ئەمریکا لە  ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ناڤۆکی  کارتێکەری بەسەر ڕەوتی  جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە نابێت، وتبووی  : یەکێتیی ئەورووپا  هەروا  بە درێژە پێدران بە ڕەوتی جێبەجێ کرانی بەرجام،هاوکاری ئابووری خۆی  لەگەڵ ئێران درێژە پێ دەدات.

بەوتەی کومیسەری وزەی  یەکێتیی ئەورووپا  ئەم  یەکێتییە  هەوڵ دەدات  بایکۆتەکان و یان گوشارگەلێک کە لەلایەن ئەمریکاوە بەدژی کومپانییەکانی ئەورووپی، پەسەند دەکرێت، هەڵوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ