حوزه‌یران 07, 2018 09:24 Asia/Tehran
  • گیرانی تیرۆریستان پێش ئەنجام دانی کردەوەی تێکدەرانە لە خۆراسانی باشوور

جێگری کۆمەڵایەتیی سەرکردایەتیی ئینتیزامیی پارێزگای خۆراسانی باشوور (ڕۆژهەڵاتی ئێران) ڕایگەیاند: هێزی ئینتیزامیی خۆراسانی باشوور ، گرووپێکی تیرۆریستیی سێ کەسیی تیا بردووە کە بەنیازی ئەنجام دانی کردەوەی تێکدەرانە لە شەوانی قەدردا بوون.

"محەممەد ڕەزا سەرەفرازی" جێگری بەشی کۆمەڵایەتیی سەرکردەی هێزی ئینتیزامیی پارێزگای خۆراسانی باشوور ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس وتیشی: دوابەدوای ئەوەی زانیاری کەوتە دەستی هێزی پۆلیس و هەوڵی تەکاوەرانی پۆلیس دەست پێ بوو،  ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ئیتر نەیانتوانی بگەنە ئامانجی خۆیان.

جێگری بەشی کۆمەڵایەتیی سەرکردەی هێزی ئینتیزامیی پارێزگای خۆراسانی باشوور راشکاوانە رایگەیاند: لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەروەها دەست گیرا بە سەر ڕادەیەکی زۆر تەقەمەنی.

هەروەها دوو سنوورەوانی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستانی چەکدار لە باکووری ڕۆژاوای ئێرانیش گیانیان لە دەس دا.

ئەو شەڕ و پێکدادانە شەوی چوارشەممە لە نێوان هێزی سنوورەوانیی ئێران لە هەنگی سەرسنووریی سەردەشت هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ژمارێک چەکداری سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان ڕووی دا.

ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی گرووپە تیرۆریستی و دژەئینقلابەکان دەکەنە دارەدەستی خۆیان بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانیان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرپەیڤ