لەناو چوونی دوو گرووپی تڕوڕیستی دیکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
فەرماندەری هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی باسی کرد لە ناسین و لەناو چوونی دوو گرووپی تڕوڕیستی دیکە لە ناوچەکانی سۆڵئاوا و شنۆ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا سەردار سەرتیپ پاسداری موحەمەد پاکپوور بە ئاماژە بە لەناو چوونی گرووپێکی تڕوڕیستی لە هەینی ڕابردوو لە ناوچەی شنۆ وتیشی : دوو گرووپی تڕوڕیستی دیکەش هەوڵێکی بێ ئاکامیان داوە بۆ کنە کردنە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە وریایی و ناساندنی وردی شوێنی هات و چۆی ئەوان لە لایەن هێزەکانی بنکەی حەمزە سەیدولشوهەدای-ع- ئەو دوو گرووپە تڕوڕیستیە لەناو چوون و 6 کەس لەوانیش کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .فەرماندەری هێزی زەونی سپای پاسدارنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بڕێکی زۆر چەک و کەرەستە لە تڕوڕیستان دوزرایەوە و دەستی بەسەردا گرت جەختی کرد هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بە ئامادەیی تەواو و کونتڕوڵی هەمە لایەنەی جم و جوڵی بەکرێگیراوانی ئیستکباری جیهانی ،هەر جۆرە کردەوەی ئەوانی بۆ خستنە مەترسی ئاسایشی ئێرانی ئیسلامی وڵامی بە بڕ و توند ئەداتەوە . ڕۆژی ڕابردوو شەمە پەیوەندی گشتیی بنکەی حەمزە سەیدولشوهەدا -ع- هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئیسلامی باسی کرد لە لەناو چوونی بە تەواوی گرووپێکی تڕوڕیستی لە ناوچەی سنووری شنۆ و کوژران و بریندار بوونی 7 ئەندامی ئەو گرووپە . سەید مەحموود عەلەوی وەزیری هەواڵگری ئێران ماوەیەک لەمەوبەر یش ڕایگەیاند : لە 20 مارسی 2017 تا 20 مارسی 2018 بە هەوڵی هێزە ئاسایشیەکان -300 گروپی تڕوڕیستی لە ئێران لەناو چوونە .