وتەبێژی حکومەتی ئێران : تڕەمپ بۆ متمانەپێکردن نابێ
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ئێران بە ئاماژە بە دیداری سەرۆکی ئەمریکا و رێبەری کۆریای باکوور لە سەنگاپوور گوتی : دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە لە بە تووییتێک دانیشتنی سەرانی گروپی حەوت تووشی کێشە دەکات ، بۆ متمانەپێکردن ناشێ .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی تەمریکا و کیم جونگ ئوون رێبەری کۆریای باکوور سەرلەبەیانی سێشەممە لە سەنگاپوور چاویان بەیەک کەوت و لە پشت درگاداخراوەکان لە گەڵ یەکدا وتووێژیان کرد .
تڕەمپ بە دوای ناکۆکیەکانی نێوان ئەندامانی گروپی حەوت ، خۆی بوارد لە ئیمزا کردنی بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرانی ئەم گروپە کە لە کەنەدابەڕێوەچوو .
موحەممەد باقر نەوبەخت وتەبێژی حکومەتی ئێران رۆژی سێشەممە لەپرێس کۆنفڕانسێکدا بە ئاماژە بەوەی کە تڕەمپ نوێنەری گەلی تێگەییشتووی ئەمریکا نیە کوتی : گەلی ئەمریکا بێگومان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ، تۆڵە لە دەستێننەوەو لێی دوور دەکەونەوە .
نەوبەخت لە بارەی راوێژکاریە بەرجامیەکانی ئێران دوای چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکیش وتی : لە شەش وڵاتی لایەنی بەرامبەری ئێران تەنیا ئەمریکا چووەتە دەر بەڵام وڵاتانی دیکەی ئیمزاکەری رێککەوتنی ناڤۆکی بڕوایان بە مانەوە لە بەرجامدا هەیە .
وتەبێژی حکومەتی ئێران دواجار گوتی : بەپێی دانوستانەکان بڕیارە ماوەیەکی کەم ڕاوێژ بکرێ و مەرجی مانەوەی ئێران لەم پەیمانەدا جێبەجێ کرانی بەڵێنی لایەنەکانی دیکەیە .