بانگەشە دووپات کراوەکانی " دوناڵد تڕەمپ " سەبارەت بە گەشت لێنەدانی بەلەمە توندڕوەکانی ئێران لە دەڤەری پاپۆڕە ئەمریکاییەکان
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتریدا بانگەشەیەک کە پێشتر سەبارەت بە خۆبواردنی بەلەمە توندڕوە ئێرانیەکان لە گەشت لێدان لە نزیک پاپوڕە ئەمریکاییەکانی هێنابوو ە ئاراوە ، جارێکی دیکە دووپات کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەرلەبەیانی دووشەمەی ئیرنا ، " دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتریدا ئاماژەی کردە گەشت لێدانی هێزە دەریاییەکانی ئێران لە نزیک پاپۆڕە ئەمریکاییەکان لە کەنداوی فارس . تڕەمپ لەو پەیامە مانادارە بانگەشەی کرد کە هێزە ئێرانیەکان لە کەنداوی فارس 22 جار لە ساڵی 2015 ، سی و شش جار لە ساڵی 2016 و لە ساڵی 2017ش 14 جار لە گەڵ پاپۆڕە شەڕکەرە ئەمریکاییەکان کێشەیان بووە . ناوبراو هەروەها بانگەشەی کرد کە ئەو ڕەقەمە لە ساڵی 2018 گەیشتووەتە سیفر . ئەو بانگەشەیەی تڕەمپ لە حاڵێکدایە کە هێزی دەریایی ئەرتەش و هەروەها هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە جاران وشدارییان داوە بە هێزمەندیەوە بەر دەگرن بە هەر جۆرە چوونێکی نایاسایی بۆ ئاوەکانی سەرزەوینی کۆماری ئیسلامی ئێران .