خەرازی : بەرژەوەندییەکانی ئێران دەبێ لەبەرجام دەستەبەر بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344869-خەرازی_بەرژەوەندییەکانی_ئێران_دەبێ_لەبەرجام_دەستەبەر_بکرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی : ئیرادەی سیاسی ئەورووپا بۆ داکۆکی کردن لە بەرجام دەبێ ببێتە هۆی دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • خەرازی : بەرژەوەندییەکانی ئێران دەبێ لەبەرجام دەستەبەر بکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی : ئیرادەی سیاسی ئەورووپا بۆ داکۆکی کردن لە بەرجام دەبێ ببێتە هۆی دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، سەید کەمال خەرازی  سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران کە لە ئاڵمانیا دایە ، ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  نیلس  ئانێن  وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری  دەرەوەیی ئاڵمانیا وتی : داکۆکیی ئەورووپا لە بەرجام سەباری ئەوەی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی گرینگی نێودەوڵەتی دەکات یارمەتی دەداتە پرسی ئاسایشی ناوچەش.

خەرازی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامانجی ئەمریکا  ئاڵۆزی نانەوە و تێکهەڵچوون لە ناوچەیە و کارتێکەری نەرینی ئەم  ئامانجە دەتوانێ  بگاتە ئەورووپاش   وتی : ئەگەر ئەورووپا سەبارەت بە بەرجام لەبەرامبەر ئەمریکا بێ دەنگ بێت، گوشاری زۆرتر لەلایەن ئەمریکاوە لە پرسەکانی دیکە بەسەری دادەسەپێندرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران پێداگری کرد : ئەوەی ئیرادەی سیاسی ئەورووپا بۆ داکۆکی لە بەرجام  کردەوەیی بێت زۆر گرینگە چونکە ئەگەربەرژەوەندییەکانی ئێران لەم ڕێککەوتنە  دابین نەکرێت ، هۆیەک بۆ مانەوەی  ئێران لە بەرجام  نامێنێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران و وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی لەوان پرسی هاوپێوەند بە سوریا و یەمەن و گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئەورووپا لە پرسە جۆربەجۆرەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە.