ته‌مووز 18, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • ناردنی یەکەم تاقمی زیارەتکارانی ئێرانی  ماڵی خودا بە بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردن

ڕێ وڕەسمی مەعنەوی زیارەتکارانی ئێرانی ماڵی خودا، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەلی فەقێ لە کاروباری حەج و زیارەت و سەرپەرەستی حاجییەکانی ئێرانی لە فڕگەی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە چوو .

بەپێی ڕاپۆری ئیرنا، بەیانی ئەمڕو چوارشەمە کاروانی 270 کەسەی زیارەتکارانی ئێرانی  حەجی تەمەتوع بە ئامادەبوونی  حوجەتولئیسلام  سەید عەلی قازی عەسگر، سەرپەرەستی حاجییەکانی ئێرانی ، حەمید محەمەدی  سەرۆکی رێکخراوی  حەج و زیارەت و کۆڕێک لە بەرپرسانی  وڵاتێک بە فڕۆکەیەکی ئێرباس ، ڕەوانەی عەرەبستان کرا.

بەوتەی سەروکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، تائێستا بیست و پێنج  هەزار نوسخەی ئەلەکترونیکی  بۆ زیارەتکارانی حەجی تەمەتوع دەرکراوە و پاشماوەکەشی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجام دەبێت.

ئەمساڵ 85 هەزار و 200  زیارەتکاری ئێرانی بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی مەزنی حەجی تەمەتوع  دەنێردرێن بۆ عەرەبستان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  بەڕێوەبەرانی حەج، ئەم فەریزە یەی بە هێمای  مەعنەویەت و سیاسەت و گرینگترین تایبەتییەکەشی بە کۆبوونەوەی موسوڵمانان لە کات و شوێنی دیار زانی و فەرموویان  : حەجی ڕاستەقینە  حەجێکە  کە لە لایەکەوە هاوڕێ لەگەڵ برائەت لە موشرەکینبێت و لەلایەکی دیکەوە بواری  یەکێتی و هاودڵی و یەکدەنگی موسوڵمانان بێت.

سەرپەیڤ