خۆپیشاندانی بەرفراوانی لایەنگرانی فەلەستین لە پاریس
کانونی یهکهم 24, 2025 18:29 Asia/Tehran
لایەنگرانی فەلەستین لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە بۆ پشتگریی لە گەلی فەلەستین و هاودەنگی لەگەڵ کەرتی غەززە، خۆپێشاندانیان کرد.
لە سەروبەندی رۆژانی پشووی ساڵی تازەی زایینی، خۆپێشاندەران لە پاریس ڕایانگەیاند؛ فەلەستینیەکان لەبیرناکەین. ئەوان دەڵێن تاوانکاریی لە سەرزەوینی فەلەستین رانەگیراوە. خۆپێشاندەران، ژینۆسایدو برسێتیی منداڵان و ڕێگریی رژێمی زایۆنی لە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. لایەنگرانی فەلەستین خوازیاری وەستاندنی خێرای دەسدرێژکاریی بۆسەر کەرتی غەززەو کۆتایی هێنان بە ئازارکێشانی گەلی فەلەستین بوون.