حیزبوڵڵای لوبنان: تەسلیمبوون و خۆبەدەستەوەدان لە بیروباوەڕی ئێمەدا نیە
نوێنەرێکی حیزبوڵڵا وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی بژارەی خۆڕاگریی، هەرچەشنە پاشەکشەی ڕەت کردەوەو جەختیشی کرد لەسەر مافی ڕەوای بەرەڤانیکردن لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی.
حوسێن حاج حەسەن، نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: تەسلیمبوون و خۆبەدەستەوەدان لە بیروباوەڕی ئێمەدا نیەو ئەگەر دەسدرێژیمان بکرێتەسەر، بەرەڤانیکردن لەخۆ، مافی ڕەوامانە. ناوبراو لە دانیشتنێکی سیاسی کە لەلایەن پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی بوقاع بەڕێوەچوو، وتی: رژێمی زایۆنی بەگوشارهێنانی ئاسایشی، سەربازی و سیاسی لەهەوڵی لەناوبردنی خۆڕاگریی و چەککرانیەتی، بەڵام خۆڕاگریی هەروا ئامادەیە بۆ بەرەڤانیکردن لە لوبنان و بەرژەوەندییەکانی.
حاج حەسەن وێڕای ئاماژە بە سەریەتییەکانی ئێستای لوبنان پێی داگرت؛ ئەولەویەتی خەڵک، سوپاو خۆڕاگری، ڕاگرتنی دەسدرێژییەکان، کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی زایۆنی لە خاکی لوبنان، ئازادکرانی دیل و یەخسیران، دەسپێکرانی پرۆسەی بنیات نانەوەو پاشان وتووێژ لەبارەی ستراتژییەکی بەرەڤانیی نیشتمانییە.
لەلایەکی دیکەوە، "ئەمین شێری" نوێنەر لە پەرلەمانی لوبنان وتی: ئەزموون سەلماندوویەتی وتووێژ لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی تەنیا سەرەتیدانی زیاتری لێ دەکەوێتەوەو تائێستا هیچ ناوبژیوانێک نەیتوانیوە هیچ سەرەتیەک لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە بەقازانجی لوبنان بەدەس بێنێ.
هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ باسی درێژەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە لوبنانیان کرد لەلایەن رژێمی زایۆنییەوەو هەروەها پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر چەند شوێنێکی باشووری لوبنان و هەندێ سەرچاوەش ڕایانگەیاند؛ لەئاکامی پەلاماری سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان، سێ کەس شەهید بوون.