کاردانەوەی ترامپ بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئێڕان
سەرۆک کۆماری ئەمریکا،بەکۆپی کردن و دوپات کردنەوەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە ڕەوتی وتووێژەکانی ناڤۆکی ڕوولە ئەمریکیەکان وتبووی " هیچکات هەڕەشە لە ئێرانێک مەکەن " توئیتێکی تازەی نووسیی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە لە ناو توئیتی خۆیدا بە نووسینی پیت گەلێکی گەورە وبە کاردانەوە پێشان دان بە وشدارەکانی حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ، نووسیی هیچکات هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن. نووسینەکانی ترامپ ، کۆپی کردن لە قسەکانی محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژەکانی ناڤۆکیدا بوو کە وتی هیچکات هەڕەشە لە ئێرانی مەکەن. سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لەدرێژەی توئیتەکەی خوێدا لەمەڕ قسەکانی دوێنێ یەکشەممەی ڕۆحانی دا کە پیداگری کردووە" ئەمریکیەکان دەبێ باش تێبگەن ئاشتی لەگەڵ ئێران دایکی ئاشتیەکان وشەڕ لەگەڵ ئێران دایکی شەڕە توندو تیژەکانە ،توڕە بوو ونووسیی وڵاتیک نیم کە قسەی توندوتیژ قەبوڵ بکەم. حەسەن ڕٶحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕوو لە ئەمریکیەکان ولە وەڵام بەمەکە ئەوان وتوویانە ناهێلین نەوتی ئێران هەناردە بکرێت پیداگری کرد سەرۆک کۆماری ئەمریکا بزانێ کە ئێران زامنی ئەمنیەتی ئاوەڕێی ناوچە لە درێژایی مێژوو بووە وترامپ به کلکی شێر کایە نەکات، چونکە وەلامی ئێران دەبێتە هۆی پەژیوانی لایەنی بەرانبەر.