فەلاحەت پیشە: هیچ مووشەکێک لە بابولمەندەب و دەریای سوور هی ئێران نییە
سەرۆکی کۆمیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران، وتی : هیچ مووشەکێک لە بابولمەندەب و دەریای سوور هی ئێران نییە، بەڵام ئەم مووشەکانە هی خەباتکارانێکە کە لە باری ستراتژییەوە، ئێران بە دڵسۆزی خۆیان دەزانن .
سوپای یەمەن چوارشەممە بیست و پێنجەمی ژووئەن، پاپۆڕێکی بچووکی لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن بە مووشەکێک داوەتە بەر پەلامار .
بەرلەمەش هێزی یەمەنی توانیبوویان یەکێک لە پاپۆڕە جەنگییەکانی سەر بە هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە نیزیک لێوارەکانی پارێزگەی حودەیدە بدەنە بەر پەلامار .
کاربەدەستانی سعودی بە پڕۆپاگەندە و دەرباز بوون لە دواهاتی تاوانکاری جەنگییان لە یەمەن، ئێران تۆمەتبار دەکەن بە ناردنی مووشەک بۆ یەمەن .
حیشمەتوڵڵا فەڵاحەت پیشە ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر وتیشی: تاقمگەلێک کە وەها مووشەکگەلێک بەرەو پاپۆڕەکانی عەرەبستان دەهاوێژن تاقمی هاوزمانی عەرەبستانین.
سەروکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران وتیشی : ئەم تاقمانە دەزانن کە عەرەبستانییەکان ڕەحم لە گیان و ماڵ و منداڵی ئەوان ناکەن.
فەلاحەت پیشە هەروەها وتی : خەباتکارانی یەمەنی لەباری ستراتژیکەوە، ئێران بە دڵسوزی خۆیان دەزانن و لەسەر ئەو باوەڕەن بێ سەقامی ناوچە بە مانای بڕینی سەری منداڵانی یەمەنی و بەحرەینییە.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هۆی پەلاماری عەرەبستان بۆسەر یەمەن و داکۆکی لە تاقمی تیرۆریستیی داعش، هەڵاتنی سعودییەکان لە دیمۆکراسییە، وتی : لە بەرامبەر سیاسەتەکانی تێکدەرانەی عەرەبستان و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە، ئامانجی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئاشتی و سەقام و هێوری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.