زەریف: ترەمپ، محەممەد بن سەلمان و نەتانیاهۆ هێمای توندوتیژی و هەق کوژیی لەجیهاندان
وەزیری دەرەوەی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان و بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی، بە هێمای توندوتیژی، هەق کوژیی، سەرکوت کران و بێ متمانەیی لەجیهاندا ناوبرد.
محەممەد جەوادی زەریف لەسەروبەندی رۆژی پەیامنێردا(هەشتی ئاگۆست) لەنێو هەواڵنێران ، بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ هەمووان لە جیهاندا، باس لە تەریک مانەوەی ترەمپ، نەتانیاهۆ و بن سەلمان دەکەن، وتی: ئەو سێ کەسە لەبەر پێبەندنەبوون بە گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان، پێشێلکرانی مافی مرۆڤی خەڵکی فەلەستین و سیاسەتەکانی لەئێران ترساندن لەجیهان، تەریک ماونەوە.
زەریف بەئاماژە بە پێشنیاری ئەمریکییەکان لەمەڕ دانوستان لەگەڵ ئێران، وتی: ئەمریکییەکان ڕێککەوتنی ئەتۆمییەک کە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهان قەبووڵیانە، پشت گوێ دەخەن و لێی دەردەکەون و بەم حاڵەشەوە ئیدیعا دەکەن کە هۆگری دانوستانن.
ناوبراو بەئاماژە بەهەوڵی بەرپرسانی ئەمریکی و زایۆنیستی لەمەڕ پەیوەندی دامەزراندن لەگەڵ خەڵکی ئێران، وتی: "ئەگەر ئێوە لەگەڵ خەڵکی ئێراندا لەپەیوەندیدان بۆچی یەکەم ئابلۆقەیەک کە سەپاندتان، بایکۆتی فڕۆکە بوو؟"
زەریف بەئاماژە بەوەی کە ئەمرۆ دووشەممە شەشی ئاگۆست، رۆژی گەڕاندنەوەی گەمارۆ و سزاکان بۆسەر ئێرانە، وتی: ئەو ئابلۆقانە کاریگەر نابێ لەسەر خەڵکی ئێران و زیاتر لایەنی دەروونی هەیە.
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە پیلانگێڕییە دژە ئێرانییەکانی دوژمنان وتی: ئەوەی وا رژیمی زایۆنیستی و ژمارێک دراوسێی نالێهاتووی ئێران بەخەیاڵی خۆیان، دەستیان داوەتە لەناوبردنی، بوونی وڵاتێک بەناوی ئێرانە کە لەوبارەشەوە بێ ئاکام دەبن.
زەریف، خەڵکی ئێرانی بەهۆکاری دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامیی زانی و وتی: زەخت و گوشارە ئابووری و پڕووپاگەندەییەکانی دوژمنان ناتوانێ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگۆڕێ.
لە رۆژهەژمێری فەرمیی ئێران رۆژی هەشتی ئاگۆست وەک ڕۆژی پەیامنێر ناودێرکراوە.