شکستی ئاشکرای سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: پەلاماری سەربازیی سەر پاسی قوتابیانی یەمەنی، بەمانای شکست هێنانی ئاشکرای سەربازیی عەرەبستان وئیمارات لە یەمەنە.
"حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" دوێشەو(هەینی) لەپەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: ئیمارات و عەرەبستان لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەججی ئیبراهیمی، قوتابیانی یەمەنیان لە سەعدە خەڵتانی خاک وخوێن کرد.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئیمارات و عەرەبستان لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەجج لەهەمبەر کوشت وبڕی خەڵکی ستەملێکراوی کەرتی غەززەش بێ دەنگن و هاوکاری داگیرکەران دەکەن.
پەلاماری شەوی پێنج شەممەی هاوپەیمانی سەعوودی بۆسەر پاسی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لە سەعدە، هەڵکەوتوو لەباکووری یەمەن، پەنجاو پێنج کوژراو و هەشتا قوتابی برینداری لێکەوتەوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەس پێ بووەو لەو ماوەدا، نزیک بە ١٤هەزار یەمەنی کوژراون وهەزاران کەسیش بریندار و ئاوارە بوون.
جگە لەوە، لەبەر وێران بوونی ژێرخانە پزشکی و نەخۆشخانەییەکان، نەخۆشیی کولێرا لەیەمەن تەشەنای کردووە.