ئاب 24, 2018 16:27 Asia/Tehran
  • زەریف: هەڵوێستی ئێران لە دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی دژ بەئەمریکا، زۆر بەهێزە

وەزیری دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی تاران لە دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانیی لەدژ ئەمریکای زۆر بەهێز ناوبردو وتی: ئەمریکییەکان لەهەوڵدان کاری پڕووپاگەندەیی بکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی مەجلیس، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، بەئاماژە بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا بۆ دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی، لەبەر سەپاندنی دووبارەی گەمارۆی نایاسایی بەسەر ئێراندا، وتی: ئێران پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنی دووبارەی گەمارۆکان لەسەر بنەمای پەیمان نامەی دۆستایەتی و پەیوەندییە ئابوورییەکان و مافە کۆنسولییەکانی ساڵی١٩٥٥، سکاڵایەکی لە ئەمریکا لەدیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی ئامادە کردووە.

زەریف وتی: ئەگەرچی ئەمریکییەکان پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پرسی دانوستانی دووبارەیان هێنایە ئاراوە بەڵام ئەوان بەرلەوە پەیمانیان شکاندو ئێران بەگوێرەی گرێبەستی١٩٥٥ هەنگاوی پێویستی هەڵگرتووە.

ئەمریکا بەپێی پەیماننامەی دۆستایەتی وپەیوەندییە ئابووریەکان ومافە کۆنسولییەکانی ساڵی١٩٥٥ بەڵێنی دابوو لەگەڵ شارومەندانی ئێرانی مونسیفانە ڕەفتار بکاو پێش بە ئاڵووێرە دراڤی و بانکییەکان نەگرێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ بەدووپات کردنەوەی تۆمەت پاڵدانی پڕووپووچ لە ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەدژ ئێرانی ڕاگەیاند.

دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی٢٤ی ژوولای لە نامەیەکی فەرمیی ڕوو لە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای ڕاگەیاندنی کاتی ڕاگەیشتن بە سکاڵای ئێران دژ بە ئەمریکا لە ٢٧ی ئاگۆستی٢٠١٨، وشداری بە حکومەتی واشنگتۆن دا، لە ئەنجامدانی هەرچەشنە کردەیەکی نوێ لەمەڕ گەڕاندنەوەی یەکلایەنەی بایکۆتەکان دژ بەئێران خۆببوێرێ.

سەرپەیڤ