جەختی ئێران لەسەر پێویستی شەڕ بە دژی سەرچاوەی تیڕوڕیست و گواستنەوەی چەک بۆ ڕە شەکوژان
جێگری کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزیری کاروباری ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستی بنبڕ کردنی ئایدولوژیای ترس و توقان نانەوە وەک سەرچاوەی تڕوڕیزم و شەڕ بە دژی گواستنەوەی چەک بە تیڕوڕیستان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی چوارشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، غولامحسین دێهقانی لە کونفڕانسی نێونەتەوەیی شەڕ بە دژی قاچاغی چەک و چۆڵ و تیڕوڕیزم لە مسکۆ وتی پەرەی تڕوڕیزم و تۆند ڕۆیی لە ڕێگای گواستنەوەی پارەی زۆر و چەک بە تاقمە تڕۆڕیستەکان لە لایەن لاگرانی ئەوان لە ناوخۆ و دەرەوەی ناوچە بە دی هات و سەرەڕای زەبرگەلێکی قۆرس کە درا لە تیڕوڕیستان ؛ئەوان هەروا درێژە ئەدەن بە جەنایەتەکانی خۆیان . جێگری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی : بە سەرەنج بە مەترسی جیدی تڕوڕیزمی جیهانی ، لەبەرگرتنی ڕێکارێکی یەکڕیز بۆ زاڵ بوون بەسەر هەڕەشەکان و هەروەها پچڕاندنی دەسڕاگەیشتنی تیڕوڕیستان بە چەک و چۆڵ پێویستێکی خیرایە . ناوبراو سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی تیڕوڕیستان لە ئێنترنت و کەش مەجازی بۆ دەسڕاگەیشتنی ئاسان بە چەک و چۆڵ وشداری دا و جەختی کرد لەسەر ئەنجام دانی کردەوەی گشتی و کاریگەری نێونەتەوەیی دژی دەسڕاگەیشتنی تیڕوڕیستان بە چەک لە بواری سایبێریدا . دێهقانی ، گۆڕینەوەی زانیاریەکان و کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونە سەرکەوتووەکانی وڵاتان لە بواری پێشگرتن ، لێکۆڵینەوە و پێ و شوێن گرتنی قاچاغی چەک ، لە هۆکارە کاریگەرەکان لە بواری خەبات بە دژی تیڕوڕیزم زانی .جێگری کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی هەڵکەوتەی تاران لە خەبات بە دژی تیڕوڕیزم ، بەشداری ئێران لە شکستی تیڕوڕیستان لە وڵاتانی ئێراق و سووریای بە مایەی شانازی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند . کونفڕانسی نێونەتەوەیی خەبات بە دژی چەک و چۆڵ و تیڕوڕیزم بە ئامادە بوونی شاندگەلێک لە 21 وڵات ، 11 دامەزراوەی نێونەتەوەیی و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەکان لە موسکۆ بەڕێوە چوو .