ئه‌یلوول 06, 2018 11:09 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ لەهەوڵدایە کەڵکی ناڕەوا وەربگرێ لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی یەکێک لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێی داگرت: ترەمپ لەهەوڵی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دایە.

نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە سەرۆکایەتی یەکێک لەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بگرێتە ئەستۆ.

ئەمریکا لە یەکەمی سیپتەمبەری٢٠١٨ بوو بە سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، هەر مانگ جارێک یەکێک لەئەندامانی هەمیشەیی یان ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، بەشێوەی دەورەیی سەرۆکایەتی ئەو دەزگەیە دەگرێتە ئەستۆ.

ئەمریکا هەتا کۆتایی مانگی سیپیەمبەر سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ و ئەوە بەومانایە کە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان واتە لەکاتی ئامادەبوونی زۆربەی سەرۆکانی وڵاتان، ئەو پۆستە لەدەست ئەمریکییەکاندا دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی دپلۆماسی گشتی ومیدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد جەواد زەریف رۆژی چوارشەممە لەپەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: ترەمپ لەهەوڵی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە سەرۆکایەتی دەورەیی ئەمریکا بەسەر ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.

زەریف هەروەها وتی: ترەمپ بە بێ شەرمییەوە دەیەوێ لەجیاتی پرسی فەلەستین، پرسی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش بێنێتە ئاراوە.

سەرپەیڤ