دەستپێکرانی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە تاران
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سوریا لە تاران دەست پێکرا .
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران بە ئامادەبوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ولادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕوسیاو رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا و لە سەرووبەندی ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا بۆ ئازاد کردنی ئیدلیب لە دەستی تیرۆریستان لە تاران، بەڕێوە چوو .
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاران لە درێژەی دوو کۆبوونەوەی پێشووی سێ وڵاتی ئێران،ڕووسیا و تارن لە سوچی و ئەنقەرەیە ، کۆبوونەوەیەک کە پرسە سەرەکیەکەی لێکدانەوەی هاوکاری ناوچەیی بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و هێوری لە سوریایە .
نوێنەرانی سێ وڵاتی ئێران، تورکیاو ڕووسیا تائێستا لەئاراستەی کۆبوونەوەی ئاشتی ئاستانە، دە کۆبوونەوەیان بەڕێوە بردووە کە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە لە دوو کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵات لێک دراوەتەوە و پەسەند کراوە .