ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان: توانایی مووشەکیی ئێران ، وتووێژی لەسەر ناکرێ
ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کاروباری پیشەسازی سەربازی وتی: توانایی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتووێژی لەسەر ناکرێ .
سەرداری سەرتیپی پاسدار حسێن دێهقان، ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە کاروباری پیشەسازی بەرگری لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی "ڕووسیا ئەلیەوم" کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەیە ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی توانایی مووشەکیی ئێران وتووێژی لەسەر ناکرێت وتیشی : توانایی مووشەکیی ئێران ، پرسی پاوەجێیی ، شەرەف، سەربەخۆیی و متمانەی نەتەوەییە و ناکرێ قسەی لەسەر بکەین .
سەردار دێهقان بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان، فتنەیەکی مەزن لە ناوچە دا هیدایەت دەکەن، وتیشی : ئەم وڵاتانە توانایی شەڕ کردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانیان نییە.
ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە یەمەنیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی گەلی یەمەن جەماوەرێکی ستەملێکراون کە کەوتوونەتەبەر پەلاماری دەستدرێژکارانە وتی : ئەگەر یەمەنییەکان داوای یارمەتی بکەن، ئێران یارمەتیدەرە.
سەردار دێهقان ، سەبارەت بە ڕەوشی پارێزگەی ئیدلیب ی سوریاش وتی : نابێ بەرامبەر بە تیرۆریستان کەمتەرخەم بین و لە جێگەیەک بو جێگەیەکی تر بڕون، دەبێ بەرەنگاری تیرۆریستان بینەوە و لەناویان بەرین .