ئه‌یلوول 23, 2018 19:53 Asia/Tehran
  • وشداری دانی  وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەرامبەر گەڵاڵەی پەلاماری تیرۆریستیی ئەهواز

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵامێکی بە بڕشتانە دەداتەوە بە گەڵاڵەی پەلاماری تیرۆریستی ئەهواز لە باشووری ڕۆژاوای ئێران .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران  ڕۆژی  یەکشەممە ڕایگەیاند: هێزی ئاسایشیی ئێران لە  پێ  شوێن گرتنی  تاوانکارانی دڵڕەق هەتا گرتنیان و دادگایی کردنی ئەوان بێ دەنگ  نابن  و لە یەکەم هەنگاو دا وڵامێکی بەبڕشتانە دەدەنەوە بە گەڵاڵەڕێژانی پەلاماری دژە مرۆیی و تیرۆریستیی ئەهواز.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران  وتیشی  : هەر ئەو جۆرەی کە سەدامی بەکرێگیراو و دەست نیشانکەری ئیستکبار و لایەنگرانی ناوچەیی  ناوبراو لە پەلامار بوسەر ئێران ناکام ماونەتەوە و بەرەوڕووی  وڵامێکی بەبڕشتانەی گەلی  ئێران بوونەوە، هەوڵی تیرۆریستی لە شاری ئەهوازیش  کە بە داکۆکی بیانییەکان بۆ ئاڵۆزکردنی ئێران  بەڕێوە چووە، ناکام دەمێنێتەوە و بچووکترین کێشەیەک لە پاوەجێیی  کۆماری ئیسلامیی ئێران ساز ناکات  . 

 تاقمی تڕوڕیستی ئەلئەهوازیە  کە لە لایەن  لەندەن و ڕیازەوە لاگری دەکرێن و ساڵی ڕابردووش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی  سەردانکەری  ڕاهیانی نوور . ڕۆژی شەمە  لە پارکێک  لە نزیکی بەڕێوە چوونی  ڕێژەی  هێزە چەکدارەکانی  ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس .

 

سەرپەیڤ