ئه‌یلوول 27, 2018 15:24 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕایەوە بۆ تاران

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەمەبەستی گوتاردان لەمیانەی حەفتاو سێیەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردبوو، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ تاران .

بەپێی ڕاپۆری ئیرنا، حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەفەری پێنج ڕۆژەی  بۆ نیۆیۆرک، وێڕای دیدار و وتووێژ لەگەڵ  سەرۆکانی هەندێ  وڵاتان، لەگەڵ ژومارێک  لە بەرپرسانی میدیایی ئەمریکی ، بلیمەتان و خاوەنڕایان و ژومارێک لە  ڕێبەرانی موسوڵمانان لە ئەمریکا وتووێژی کرد  . 

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ژومارێک لە بەڕێوەبەرایەنی میدیاکانی ئەمریکی و کەناڵی تەلەفزیونی  سی ئێن ئێن  هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی  شی کردەوە و لە کۆتایی سەفەر بۆ نیۆیۆرک وڵامی پەیامنێران بداتەوە  . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەشێکی دیکەی وتاردانی دا لەنێو کۆگەی  گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : ئێران نەک بە پێی سیاسەت کە لە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئیمپەراتورییەکە و ڕوو لە سەرۆکانی وڵاتانی جیهان پێداگری کرد :  جیهان، دۆستێکی باشتر لە ئێران نابێت.

سەرپەیڤ