ئێران : بەرهەق بوونی ئێران و زۆربێژیی ئەمریکا بۆ هەموو جیهان دەرکەوتووە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەم وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی هەڵوێستی ئێران بە ئاشکرا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکراوە، وتیشی : ئەمریکایەکان لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە .
حەسەن روحانی کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کرد بوو ، کاتی گەیشتن بۆ تاران لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتی : ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران و زۆربێژیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرچاو دەکەوێ .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە وتاردانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و وتی : ئەم قسانە تەنیا بووە هۆی پێکەنینی سەرۆکانی جیهان .
روحانی هەروەها ئاماژەشی کردە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە پەراوێزی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و وتیشی : لەم کۆبوونەوەیە لە ئێران لەبەر پێبەند بوونی بە بەرجام، ڕێزی گرت.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : تاقمی چوار ویەک لەم کۆبوونەوەیە بە بڕشتانە داکۆکی لە بەرجام کرد و ڕایگەیاند کەناڵێکی تایبەتی بانکی بۆ پێوەندی لەگەڵ ئێرانی دامەزراندووە .
روحانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی لە چاوپێکەوتنی دا لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی جۆربەجۆریش پرسی دوولایەنە و ناوچەیی بەتایبەت پرسی بەرجام و پێوەندی بازرگانی دوو لایەنەی خستوەتە ئاراوە وتیشی : سەرانی وڵاتان لەم چاوپێکەوتنانە پێداگرییان کرد پێبەند بایکۆتەکانی ئەمریکا نابن.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، هەشتەمی مانگی مەی ، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی ڕاگەیاند، کارێک کە لە ناوخۆ و دەرەوە بەتوندی ئیدانە کرا.