ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران هەردەم لایەنگری سوریایە لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆکاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئێران هەردەم لایەنگری خەڵک و دەوڵەتی سوریایە لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمداو بە ئەرکێکی شەرعی دەزانێ بەئامانجی یارمەتیدان بە جێگیرکرانی ئاسایش و سەقام لەناوچەو سوریادا.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مەجلیس؛ "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" لەدیدار لەگەڵ "عەدنان حەسەن مەحمود" وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لە بەهێزکرانی ڕەوتی سەقام و هێمنی لە سوریا، پێی داگرت: سیاسەتی ناکارای ئەمریکاو کردەی تێکدەرانەی عەرەبستانی سەعودی، تەنگ و چەڵەمەی زۆری خستەبەردەم خەڵک و حکومەتی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ ژمارێک ناوچەی بەرەوڕووی گرفت کردووە.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆکاروباری نێودەوڵەتی، پێشوازیی کرد لە پەرەی ئاڵووێری نێوان دوو وڵات و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی و داکۆکی دەکا لەهەر چەشنە چالاکییەک لەئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سوریادا.
"عەدنان حەسەن مەحمود"یش لەو چاوپێکەوتنەدا، پلەوپێگەو دەور و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر سوریای بەگرینگ زانی و وتی: خۆڕاگری لەهەمبەر تیرۆریستان هەروا بەردەوامەو یارمەتی گەل، حکومەت و پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سوریا لە بەرەوڕووبوونەوی تیرۆریزم، سەقام وهێمنی دەگەڕێنێتەوە ئەو وڵاتەو ئەو هاوکاریی و داکۆکی کردنە قەت لای خەڵکی سوریا فەرامۆش ناکرێ.