قاسمی: با کاربەدەستانی فەرانسی لە بەرانبەر ئێران واقیع بین بن
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنی تاوانی پڕوپووچی سێ وەزیری دەوڵەتی فەرانسە بە دیپلۆماتێکی ئێرانی ، کاربەدەستانی فەرانسی بەواقیع بینی بانگهێشت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە" بارام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیان نامەی سێ وەزیری دەوڵەتی فەرانسە لە مەڕ تاوانە ناڕەوا وپڕوپوچەکان لەپاڵ دیپلۆماتی ئێرانی کە بە هۆی دەسوەردان لە هەڵمەتی تێکدەرانە لە ناوکۆبوونەوەی تاقمێکی ڕەشە کوژی تیرۆریست لە پاریس تاوانبار ودەسگیر کراوە، جاریکی تر بە ڕەت کردنی تاوان وبانگەشە بەرباسەکان ، چونیەتی ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بە دەسگیر کرانی دیپلۆماتی ئێرانی ڕاگەیاند. قاسمی بە پیداگری لەسەر ئازادی خیرای دیپلۆماتی ئێرانی دەسگیر کراو، گشت ڕوداوەکەی سیناریو وپیلانێک بۆ ڕۆخانی پێوەندی باش وڕوولە گەشەی ئێران وئوروپا زانی کە لە پێناوی مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی وبە شانۆ سازی گروپێکی تیرۆریستی ودژە جەماوەری دانیشتووی فەرانسە ئەنجام دەبێت. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە سیاسەتەکانی بنەمایی ئێران لە مەحکوم کردنی هەرجۆرە کردەوەی تیرۆریستی ، جەختی کرد: بە لەبەر چاو گرتنی بەڵگە وشایەتیەکان ، ڕۆڵی دوژمنان وناحەزان وتێکدەران لە گەڵالە کردنی ئەم شانۆ پێکەنیناویە دیار وئاشکرایە . وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران بە پیداگری لەسەر واقیع بینی کاربەدەستانی فەرانسی لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی، هەمدیسان بە دەستە شوم وکریتەکانی بدهزران کە لە پێناوی تێکدانی پێوەندی کۆن ولەمێژینەی ئێڕان وفەرانسە ووڵاتانی کاریگەری ئوروپایین ، وشداری دا.