ڕۆحانی : ئەمریکا بە وەبن پێ نانی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان تووشی شکست هاتووە
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا لەباری مافەوانی و سیاسی و وەبن پێ نانی بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی، تووشی شکست ھاتووە.
حەسەن ڕوحانی ، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی دەستپێکرانی وەرزی نوێی خوێندنی زانکۆکانی ئێران، وێڕای شیکردنەوەی ئامانجی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئەمریکییەکان بە ئامانجی لابردنی شەرعیەتی نیزامی ئیسلامی، سەرەتا بەشەڕی دەروونی دەستیان پێ کرد و لە درێژەدا دەستیان کردە شەڕی ئابووری لەگەڵ ئێران .
رۆحانی وێڕای پێداگری لەسەری ئەمەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران لە هەموو پیلانگێڕیی دوژمنان بە هاوپشتی و یەکێتی دەرباز دەبن، وتی : دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا هەوڵی دا لە ئەنجومەنی ئاسایش بەسەرۆکایەتی خۆی بۆ زەبردان لە ئێران و پشت ڕاست کردنی سیاسەتەکانی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک وەرگرێ بەڵام هەموو چواردە ئەندامی دیکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەرجام پێشوازییان کرد .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە لە بەرواری ئەمریکا دەوڵەتێکی ڕق لە دڵتر لە دەسەڵاتدارانی ئێستای کۆشکی سپی بەرامبەر بەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبووە، وتیشی : سەرۆکی ئەمریکا بە پێچەوانەی پەسەند کراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕێککەوتننامەیەکی چەند لایەنەی نێودەوڵەتی واتە بەرجام بێ هیچ هۆ و هەگەرێک کشایەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : لەباری سیاسەتی دەرەوەییەوە بەڕاستی ئێران سەرکەوتووی ئەم بابەتەیە وهیچ کەس لەم پرسە گومان ناکات و هەموان دەزانن ئەمریکا لەباری مافەوانی، سیاسی و وە بن پێ نانی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان تووشی شکست بووە.
ڕێ وڕەسمی دەستپێکرانی وەرزی نوێی خوێندنی زانکۆودامەزراوەکانی پەروەردەی باڵای ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەزیری زانست،لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژی و تەندوروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی، ژومارێک لە سەرۆک زانکۆکان و بەڕێوەبەرانی باڵای پەروەردەی باڵا لە تەلاری عەلامەی ئەمینی زانکۆی تاران بەڕێوە چوو.