دیپلۆماتەکانی ئوروپایی : بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا دەبێتە هۆی لاوازی دوڵار
دیپلۆماتەکانی ئوروپایی ، بایکۆتەکانی دژە ئێرانی دەوڵەتی ئەمریکایان هۆی لاوازی دوڵارلێک دایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی حەوتەنامەی" واشنتۆن ئاگزمینر" دیپلۆماتەکانی ئوروپایی هاوکات لەگەڵ نێزیک بوونەوە لە خۆلی نوێی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی کۆشکی سپیی لەمەر دابەزینی بایخی دوڵار وشداریان دا.بە قسەی دیپلۆماتەکانی ئوروپایی، ئەم کردەوەیەی ئەمریکا دەتوانێ ببێتە هۆی خیرایی دان بە ڕەوتی وتووێژەکان لە مەڕ سیستم ودامەزراوەکانی ماڵیی جێگیربەبێ پاڵپشتی بە دوڵار وسیاسەتی ئەمریکا ولە کۆتاییدا دابەزین وکەم کرانی بایخی دوڵار. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەشتەمی مای ٢٠١٨ لە کردەویەکی یەک لایەنە ونایاسایی ، چوونە دەری ئەم وڵاتەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ڕاگەیاندو لە بڕیاری خۆی بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئابووری لە دژی ئێران هەواڵی دا.مەبەستی بەرزە فڕانەوەی ترامپ، ئەمە بوو کە لە سەرەتای نوامبەر ی ٢٠١٨ هەناردەی نەوتی ئێران بگەینێتە سێفر. بە پێی بایکۆت وهەڕەشە وگوڕەشەکانی ئەمریکا ، تەنانەت هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی کۆشکی سپی لە ئوروپا خوازیاری درێژەی پێوەندیەکانی تیجاری لەگەڵ ئێرانن ومۆشتەریانی تایبەتی نەوتی ئەم وڵاتە لەوان چین وهێند یش ڕایانگەیاندووە درێژە ئەدەن بە کڕینی نەوتی ئێران .