وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : میکانیزمی ماڵیی ئێران لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا بە باشی دەڕواتە پێش
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ڕەوتی میکانیزمی کەناڵی ماڵیی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ ئێران بە باشی دەڕواتە پێش.
بارام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەواڵنێرانی ناوخۆیی ودەرەوەیی لەمەڕ کردەوەی جیدی ئوروپیەکان وسازوکاری ماڵیی ئەوان دوای جێ بەجێ کرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران وتی: بەدی هێنانی سازوکاری ماڵیی کارێکی دژوارە بەتایبەت ئەمەکە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئوروپایی دەبێ لەبارەیەوە بیروڕا دەرببڕن. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لەمەڕ گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا وکاردانەوەکان بۆ پوچەڵ کردنەوەیان وتی: ئەم مەسەلە بو ئه مریکا جۆرە خۆ بایکۆت کردنێکە ، چونکە ئەم وڵاتە پەیمان نامەی نێودەوڵەتی بنپێکردووە ولە دەسپێکرانەوەی بایکۆتەکانی ئێران پێشانی دا کە واشنتۆن ناتوانێ لەگەڵ سازوکاری نێودەوڵەتی کار بکات وتەرێک کەوتووەتەوە. وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەروەی ئێران وتیشی : بە پێی هاوڕیەتی نەکردنی زۆرێک لە وڵاتان لەگەڵ ئەمریکا ، بایکۆتی نوێ بێجگە لە شەڕی ڕەوانی نیە وبە سەبرێکی ستراتژی دەکرێت بە سازوکاری پێشبینی کراو وهاوکاری لەگەڵ وڵاتانی تر ، بایکۆتەکانی یەک ؛لایەنە پوچەڵ بکرێنەوە. ئەمریکا ،کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بەم ئاکامە گەیشتوون کە زۆربێژی کارتێکەری لەسەر بازاڕی وزە نابێت ومەعافیەتی بریک لە وڵاتان باس لە نەرم ونیان بوونی هەڵوێستەکانی ئەمریکا دەکات. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری دەرەوەسنووری لەمەڕ بەشداری نەکردنی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەستەمۆڵ بۆ چارە سەرکرانی قەیرانی سووریا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتاوەئاگای لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوەیەوە وتووێژەکانی ئەنجام دراو بووە ، وێڕای ئەمە کە بڕیار نیە ئێران لە هەموو کۆبوونەوەکان بەشداری هەبێت. قاسمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دووشەریکی ئێران، یانی تورکیا وڕوسیا لە ڕەوتی وتووێژەکانی چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا لە کۆبوونەوەی ئەستەمۆڵ بەشداریان هەبوو، وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەردرێژەی ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە پیداگری کرا. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پیداگری کرد: هەرکردەوەیەک کە بتوانێ ببێتە هۆی پاوەجی بوونی حکومەتی سووریا و لە ئیش وکەسەری خەڵکی ئەم وڵاتە کەم بکاتەوە بەشێک لە ڕێکار لەمەڕ چارەسەر کرانی قەیران لە سووریا دەبێت. قاسمی لەمەڕسەفەری چوارشەممەی ڕابردوو ٣١ی ئۆکتۆبەر ی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان بۆ پاکستان وپێشنیاری کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لەمەڕ نیونجێگەری لەمەڕ کۆتایی شەڕ لە یەمەنیش وتی : سەفەری " محەممەد جەوادی زەریف " بۆ پاکستان لەدرێژەی هەوڵ وتەقالای بەردەوامی ئێران بۆ پێوشوێن گرتنی مژاری سنووروانانی ڕفێنراوبوو کە لە لایەن تاقمێکی تیرۆریستی بە بارمتە گیراون. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: لە پەراوێزی دیداری زەریف لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان لەمەڕ گوڕانکاریەکانی ناوچە لەوان یەمەنیش قسە گەلێک کرا ، وێڕای ئەمەکە ئێران لە هەرکردەوەیەک کە بتوانێ ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامش وهێوری ، وتووێژویارمەتی گەیاندنی ئینسانی بە خەڵکی یەمەن پێشوازی دەکات.