تشرینی دووه‌م 23, 2018 15:38 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران : موسڵمانان دەبێ دژبە پیلانگێڕیی زلهێزەکان ڕابوەستن

گوتاربێژی کاتیی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران پێی داگرت کە دەبێ موسڵمانان بەیەکدەنگ دژبە پیلانگێڕییەکانی زلهێزەکان ڕابوەستن و ڕێگە نەدەن کەلێن بکەوێتە نێو نەتەوەی ئیسلامی.

ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد خاتەمی لە گوتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینیی تاران، پێی داگرت لەسەر یەکڕیزی و یەکدەنگی لەنێو موسڵماناندا، و وتی: شیعەو سوننە دەبی بەپشت بەستن بە خاڵە هاوبەشەکانیان لەهەمبەر دوژمنانی ئیسلامدا ڕابوەستن و بە یەکێتی مستێکی قورس لەدەمی ئەمریکا بدەن.

گوتاربێژی کاتیی نوێژی هەینیی تاران هەروەها "بەسیج"ی بە کولتوری ئامادەبوون بۆ بەرگریی کردن لە دین و بەهاکان زانی و وتی: ئەو کولتورە لە عێراق وەڵامی دایەوەو موسڵی لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگارکردو لە لوبنان و سوریاو یەمەنیش فەرهەنگ و کولتوری بەسیجی وەڵامی داوەتەوە.

ئایەتوڵڵا خاتەمی، ئاماژەی کردە لێدوانە دژە ئێرانییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو وتی: حکومەتی ئەمریکا خۆی تیرۆریست و تیرۆریست پەروەرەو تیرۆریستی ناردە سوریاو داکۆکی دەکا لە عەرەبستان کە هۆکاری سەرەکیی پێکهاتنی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانە.

ناوبراو ، ئاماژەی کردە تاوانکارییەکانی عەرەبستانی سەعودی و لایەنگرانی لە یەمەن و وتی: کۆمەڵگا جیهانییەکان سەرشۆڕانە لەتاقیکاریی یەمەن دەرچوون و تەنیا بە شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی ئالی سەعود و لایەنگرانی لە یەمەن واز دێنن، ئەوە لەکاتێکدایە کە دەبێ ئەمریکا کە لایەنگری سەرەکیی عەرەبستانە، بخەنە ژێر گوشار هەتا دەست هەڵبگرێ لە ئەنجامدانی ئەو تاوانکارییانە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سەرزەوینە داگیرکراوەکان ، هیوای خواست: بە بەردەوامیی لەرزۆک بوونی کابینەی رژیمی زایۆنی پاش هێرش کرانەسەر کەرتی غەززەو تێگرتنی مووشەکەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بەزوویی شایەتی لەناوچوونی رژیمی زایۆنی بین.

سەرپەیڤ