حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن پیرۆز بێت
پەیڕەوانی سوننە، دوانزەی مانگی ڕەبیعولئەوەل و شیعەکان حەڤدەی ئەو مانگە بە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(د.خ) دەزانن.
ساله‌ها له‌مه‌و به‌ر حه‌زره‌تی ئیمام خومه‌ینی (ره) ، بناغه‌دانه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران که خۆیان له بانگخوازانی یه‌کبوون له ئاستی جیهانی ئیسلام دا بوون ، له‌م مه‌سه‌له‌یە بۆ یه‌کێتی و لێک نیزیک بوونه‌وه‌ی ئایینزا ئیسلامییه‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرت و مه‌ودای نێوان دوو به‌رواری (12 تا 17 ڕه‌بیعۆلئه‌وه‌ل ) یان به "حه‌وته‌ی یه‌کبوون و وەحدەت "ی موسولمانه‌کان ناو دێر کرد .
ئەو حەوتەیە، هەلێکی شیاوە بۆ ئەوەی پێویستی هاودەنگی و هاودڵی جیهانی ئیسلام بەتایبەت لەو سەردەمە پڕهەراو هۆریاو ئاڵۆزکاوە، بەوردیی زیاتر لێک بدرێتەوە.
ئەگەرچی موسڵمانان لە ئایینزای جیاجیادا ناکۆکن لەسەر هەندێ بڕگەو بابەت، بەڵام خاوەن خاڵی هاوبەشی جۆربەجۆری وەک بڕوا بە خودای تاکانە، کتێبی ئاسمانی، پێغەمبەر و ڕووگەی یەکسانیشن.
هەروەها موسڵمانان کۆکن لەسەر ئەنجامدانی عیبادەتی وەک نوێژ، ڕۆژوو، حەج، زەکات و ...
سیاسەتی بنچینەیی ئێران لەسەرەتاوە تائێستا پاراستنی یەکڕیزی و بەرزکردنەوەو لێک نزیک کردنەوەی مەزهەبەکان و خۆبواردن لەهەرچەشنە ناکۆکی نانەوەو پێداگری لەسەر خاڵە هاوبەشە فراوانەکانی ئۆممەتی ئیسلامی لەجیاتی هەندێ جیاوازی ڕوانگەیەو ئەوە بەشێکی گرینگ بوو لە فێرکارییەکانی پێغەمبەری نازداری ئیسلام لە سازکردنی ئۆممەت و ئامۆژگارییە وەحدەت ئافرێنەکان.
ئه‌م حه‌فته‌یه، ده‌رفه‌تێکی باشه تا پێویستی هاوده‌نگی و یه‌کدڵیی جیهانی ئیسلام به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه پڕ له فیتنه‌و ئالۆزییه‌دا ، به‌وردی لێکبدڕێته‌وه .
هەوڵی دوژمنان بۆ گۆڕینی خەباتی ئیسلامی-زائۆنیستی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئیسلامی-ئیسلامی بۆ دروست کردنی پەراوێزێکی هێمن و دەستەبەرکاری سەقامی رژیمی زایۆنیستی بە وەحدەتی ئوممەت و جیهانی ئیسلام و هەڵبەت موقاوەمەو خۆڕاگریی میحوەری موقاوەمە تائێستا شکستی هێناوەو بێگومان لەدرێژەشدا ئەو پیلانە وەیشومانە سەرناگرن و نایەنەدی.