32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی بە ئامادەبوونی روحانی کرایەوە
تشرینی دووهم 24, 2018 09:37 Asia/Tehran
32 هەمین کۆنفڕانسی نێودەڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار لە هۆڵی سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی دەستی بە کار کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم کۆبوونەوە بە دروشمی " قودس ، تەوەری یەکیەتی ئۆمەت " بۆ ماوەی سێ رۆژ ( لە سێ تا پێنجی سەرماوەزی 1397 ی هەتاوی ) بە ئامادەبوونی زیاتر لە 350 میوان لە 100 وڵاتی جیهانەوە لە تاران بەڕێوەدەچێ .