گردبوونەوەی مامۆستایانی پەروەردەی ئێران لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داکۆکی لە خەڵکی یەمەن
ژمارێک لە مامۆستایانی ئێرانی بۆ داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن، ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران، کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، مامۆستایان لەو گردبوونەوەدا بە هەڵگرتنی پارچە نوسراوەو لافیتە و بەناوەرۆکی دژە ئەمریکی و دژ بە ئالی سەعود، بۆ داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی، ئەمریکاو ئالی سەعوود دروشمیان دا.
ئەوان هەروەها خوازیاری گرینگی دانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەو زوڵمەی بوون دەرهەق گەلی ستەملێکراوی یەمەن دەکرێ.
مامۆستایانی ئێران لە کۆتایی گردبوونەوەکەش بەدەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی یەمەن پێیان داگرت: هەتا بەدڵ وبەگیان لەبەرەی هەق دژ بە بەتاڵ رادەوەستن و لەهەر شوێنێکی جیهان کە ئاڵایەک بۆ داکۆکی وبەرەڤانی لە ستەملێکراوان هەڵبکرێ، داکۆکی لێ دەکەن.
هاوپەیمانیی سەعوودی بەسەرکردایەتی عەرەبستان لە مارسی٢٠١٥ـەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرێکدا شەڕی یەمەنی وەک خرابترین قەیرانی مرۆیی لەجیهان زانی لەماوەی ساڵانی ڕابردووداو بەدانپێدانانی ناوەندەکانی مافی مرۆیی تائێستا ئەو شەڕە هەزاران یەمەنی کردۆتە قوربانی.
ئێستا زیاتر لە سێ یەکی حەشیمەتی٢٩ملوێن کەسیی یەمەن بەرەوڕووی قات و قڕی قورسن.
بەپێی ڕاپۆری وەزارەتی تەندروستیی یەمەن، بەملوێنان یەمەنی هەردوو رۆژ، ژەمێک خواردن دەخۆن و زۆرێ لە خێزانەکانیش لەحەوتەدا تەنیا دوو ژەم خواردن دەخۆن.