وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان : ئەمریکا ئەگەر هەڵەیەک بکات دەبێ چاوەڕوانی زللەیەکی گەورەی ئێران بێ
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : ئەگەر بێتوو هەڵەیەک لە لایەن ئەمریما و هاوپەیمانەکانیەوە ڕوو بدات ، کوماری ئیسلامی ئێران وەها زللەیەکی گەورەیان لێ ئەدات کە پەشیمان ببنەوە .
بە گوێرەی ڕاۆڕتی ئیرنا سەردار سەرتیپ ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان دوانیوەڕۆی یەکشەمە وێڕای ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی ئەمریکایی دژی ئێران وتیشی :کەسانێکی تازە پێا کەوتوو لە ئەمریکادان کە بە باشی لە گەڵ دەسەڵاتی ئێران دا ئاشنا نین . وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی یەمەنیش وتی : نەتەوە و ئەرتەشی یەمەن هێزمەندن و خاوەنی کەرەستە و چەکەمەنی زۆر شیاون و پێویستیان بە یەرمەتی کەسانی تر نیە . سەردار شکارچی وتیشی : نەتەوەی یەمەن پاڵەوانانە لە وڵاتەکەیان بەرگری دەکەن و گەیشتوونەتە سەرکەوتنگەلێکی گەورەش و بوونەتە هۆی لاوازی عەرەبستان ئیمارات و لاگرانی ئەوان . شکارچی جەختی کرد : بە هۆی ئەوەی کە عەرەبستان ئیمارات ئەمریکا و ئیسرائیل بە کردەوە لە یەمەندا دەسکەوتێکی جگە لە شکست نەبووە ئەمریکیەکان ناچار بوونە بەم جۆرە دژی ئێران هەڵوێست بگرن .