کانونی یه‌که‌م 19, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران لەمەڕ ئیدانەکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان

کۆمیسیۆنی ئاسایسی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، دەرکرانی بڕیارنامە لەدژ مافی مرۆڤی ئێران لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانی شەرمەزار کرد.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ ئیدانەکردنی دەرکرانی بڕیارنامە لەدژ مافی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران قوربانی تیرۆریزمەو مافی مرۆڤ زیاتر لەهەرشوێنێک لە ئێراندا لەلایەن نەیارانی نیزام، پێشێلکراوە.

کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند، دەرکرانی بڕیارنامە لەدژ مافی مرۆڤی ئێران، چەشنێک هەوڵدانە بەگوێرەی ستانداردە دوو قۆڵییەکان.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەزۆرینەیەکی لاواز دەنگی ئەرێنی دا بە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی کەنادا لەمەڕ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران.

لەو بڕیارنامەدا جارێکی دیکە بانگەشەو ئیدیعای مافی مرۆڤ دژ بەئێران دووپات بووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ١٦ی نۆڤمبەر پاش پەسەندکرانی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی کەنادا لە کۆمیتەی سێهەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وێڕای ڕەت کردنەوەی، وتی: ئەو بڕیارنامە داڕێژراو لەسەر بنەمای ڕوانگەی بژارەیی، دوژمنکارانەو بەئامانجی سیاسی ئامادەو پەسەندکراوە.

سەرپەیڤ