سەرلەشکر جەعفەری : توانای بەرگریی ئێران، بۆ بەرەڤانیکردن و پێشگرانەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i354649-سەرلەشکر_جەعفەری_توانای_بەرگریی_ئێران_بۆ_بەرەڤانیکردن_و_پێشگرانەیە
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند، توانای بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ بەرەڤانیکردن و پێشگرتن بە هەڕەشە شیمانەییەکانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر جەعفەری : توانای بەرگریی ئێران، بۆ بەرەڤانیکردن و پێشگرانەیە

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند، توانای بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ بەرەڤانیکردن و پێشگرتن بە هەڕەشە شیمانەییەکانە.

سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی دەسپێکرانی مانۆڕی "پەیامبەری ئەعزەمی١٢" لە دوورگەی قشم لەباشوری ئێران، لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئەو مەشقە سەربازییە وەڵامێک بوو بە بانگەشەو ئیدیعای دوژمنان، ئەوان ئاگادار بن و بزانن کە توانای بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ پێشگرتن و بەرەڤانیکردنە.

سەرلەشکر جەعفەری هیوای خواست؛ دوژمنان زیاتر لە ڕابردوو پەیان بردبێ بەتوانای وەڵامدانەوە ئێران.

مەشقی سەربازیی "پەیامبەری ئەعزەمی١٢" بە پەیامی ئاشتی و بە ڕەمزی یا ڕەسولوڵڵا(ص) لەدورگەی قشم دەس پێ بوو.

گۆڕانی رەوت و شێواز لە مانۆڕ و مەشقە سەربازییەکان لە باری بەرگرییەوە بۆ هێرشبەریی، هەڵمەتی سەندنەوەی خێرا و بەگوڕ بۆ بەرەڤانی کردن لە دورگەکان، پرۆڤە و مەشقی گەڵاڵە هێرشبەرییە تایبەتیەکان بۆ دەسبەسەرداگرتنی کەنارەکان و تێکشکاندنی دامەزراوەو ژێرخانەکانی دوژمن، لە ئامانجەکانی بەڕێوە چوونی ئەو مانۆڕە ڕاگەیێندراوە.