کانونی یه‌که‌م 26, 2018 15:33 Asia/Tehran
  • پێداگری ئێران و ڕووسیا لەسەر درێژەی هاوکاریی بەرگرییانە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

جێگری هەماهەنگ کەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران و جێگری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەسەر درێژەی هاوکاری دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆری بەرگریانە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی چوارشەممەی  سەردار سەرتیپ عەلی فەدەوی   جێگری ڕێکخەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  ئێران و ئیگور ئۆسیپۆف جێگری ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ڕوسیا لە تاران، دوو لایەن سەبارەت بە بردنەسەری ئاستی هاوکاری لە بواری ئاسایشی، پیشەسازی، لێکۆڵینەوەیی و پەروەردەیی، بیروڕایان گۆڕییەوە.

جێگری  هەماهەنگ کەری سپای پاسدارنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وجێگری ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی رووسیا  ، شکستی تیۆریزمی تەکفیری لە سوریا ی بەرهەمی بەشداری ستراتژیکی هێزەچەکدارەکانی دوو وڵات لە یارمەتی دان بە بەرەی موقاومە، وڵامدان بە داواکاری دەوڵەتی سوریا و بەڕێوەبەرایەت و ڕێنوێنی  هاوبەشی گۆڕەپانەکانی شەڕ وەسف کرد.

سەرتیپ فەدەوی  هەروەها لەسەر بەهێزکردنی  هەڵوێستی بردنەسەری تواناییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان و باشتربوونی ڕەوشی ئاشتی ، ئاسایش، دۆستایەتی و هێوری لە ناوچە و بەرەوڕووبوونەوەی وشیارانە و کارتێکەری سیاسەتەکانی وەیشوومی دەسەڵاتدارانی دەستێوەردەری واوە ناوچەیی پێداگرییان کرد . 

ئیگۆر ئۆسیپۆف  کە سەردانی تارانی کردووە  تائێستا لەگەڵ سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی  فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش  و سەردارسەرتیپ قاسمی  تەقی زادە جێگری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزەچەکدارەکانی ئێران دیدار و وتووێژی کردووە.

سەرپەیڤ