موحەممەد جەواد لاریجانی: پشتگری کردن لە گەلی یەمەن سیاسەتی ئێرانە
سکرتێری ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ھێزی دادی ئێران وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگری کردن لە گەلی یەمەن و بەتوانا کردنی یەمەنییەکان بۆ بەرەڤانی کردن لە مافی خۆیانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ھێزی دادی ئێران،موحەممەد جەواد لاریجانی وێڕای ئاماژە کردن بە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری یەمەن وتی: بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن شتێکی کەم نییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی و لە ڕووی دانوستانی سیاسییەوە ھەنگاوی باشی ھەڵھێناوە بۆ گەلی یەمەن.
موحەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ھێزی دادی ئێران وتیشی: ئێران جەماوەری یەمەنی لەبیر نەچووەتەوەو ئێستاکە گەلی یەمەن، ھێزمەند بوونەو دیارە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
موحەممەد جەواد لاریجانی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ ڕۆژئاواییەکان ئازادیی ڕادەربڕین گرینگ نییە، ئەم ئازادییەی بە دەستھاتێکی گەورە زانی بۆ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و وتیشی: ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا بابەتگەلێک دەورووژێنێ کە ھیچ وڵاتێک ناوێرێ خۆی لە قەرەیان بدات، چونکو کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لادانە مافی مرۆڤییەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپی دەکات و وەک ڕاپۆرتێک بڵاویان دەکاتەوە.