قاسمی : وڵاتانی ئەوروپی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕاستبێژ نین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیاری نالۆژیکانە و سەرسوڕهێنەری یەکێتیی ئەرووپا کە بە پێی تۆمەتی بێ بنەما، چەند هاوڵاتی ئێرانی بایکۆت کرد، ئیدانە کرد .
یەکێتیی ئەورووپا کە ئیدیعاکەری پاراستنی بەرجامە ڕۆژی سێ شەممە یەکەمین خولی بایکۆتەکانی بە دژی ئێران دوای جێبەجێ بوونی ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی دووهەزاروشازدە سەپاند، ئەم بایکۆتانە بە پێی ئیدیعاگەلێک سەپێندراوە کە دانیمارک بەدزی ئێران خستوویەتەبەر باس .
دانیمارک سییەمی ئوکتوبەری ساڵی 2018 بێ دانی هیچ چەشنە سەنەد وبەڵگەیەک ، تارانی بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی پەلامارێک لەنێو خاکەکەی تۆمەتبار کرد بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ئیدیعایەی بە درۆ خستەوە .
هەرلەم پێوەندییەدا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاشکرایی ڕایگەیاند ئیسرائیل لە ڕەوتی دۆسیەسازکردنی دانیمارک بە دژی ئێران، دەوری ڕاستەوخۆی هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلوماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە ، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بایکۆتەکانی دژە ئێرانیی یەکێتی ئەورووپای بە نیشانەی ڕاستەقینە نەبوونی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم زانی و وتیشی : یەکێتی ئەورووپا لە جیاتی دانانی ناوی تاقمە تیرۆریستییەکان و تاوانکارانی وەک مونافقین و ئەحوازییە لە نێو لیستی بایکۆتەکانی، داکۆکییان لێ دەکات.
قاسمی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵاهەڵگری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچە بووە و ئەورووپا ئاسایشی خۆی قەرزداری ئەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵامدانەوە بەم کارە و لە چوارچێوەی هەوڵی بەرامبەر، هەڵوێستی پێویست دەگرێتە بەر .