کانونی دوھەم 19, 2019 18:53 Asia/Tehran
  • خەررازی : خاوەخاوەی ئوروپا بۆ کارا کردنی

بەرپرسی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران ، خاوەخاوی بەردەوامی یەکیەتی ئوروپا لە بەڕێوەبردنی میکانیزمی تایبەتی هاوکاری لەگەڵ ئێران "ئیس پی وی" لەبەر بیانووی بیانووی بێ دەسەڵاتی لە داسەپانی ڕەخنە و دزە بۆنێو کۆمپانیا ئوروپایەکانی بەجیی پەسەند نەزانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەماڵ خەڕرازی ئەمرۆ شەممە لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ شاندێکی ئیتالیایی لە تاران وتی: ئەگەر دەوڵەتە ئوروپیەکان دەیانزانی کە هیچ نفوزیەکیان لەسەر کۆمپانیەکانی خۆیاندا نیە ، بۆچی  لەگەڵ ئێران وتووێژ دەکەن؟ سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران پیداگری کرد: ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لاوازی وپارچە پارچەکرانی ئوروپا پێ وشوێن دەگرێت وکردەوەی ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی لە پۆلۆنیا لە پێناوی پەرەپێدانی ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی ئوروپاییە.ناوبراو بە ئاماژەدان بەمەکە ئێران ڕاست بێژی خۆی لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پیشان داوە وتی: ڕوانگەی بیر وهزری گشتیی ئێران بە ڕیکاری ئوروپا لە هەمبەر بەرجام بەقازانجتر بووە وئەمڕۆکە بەرژەوەندی ئوروپا وادونوێنێ کە هەنگاوی بەکردە لە هەمبەر بەرجام هەڵگرێت. سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی وتی: تەسلیم بوونی ئوروپا لەبەر زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا لەم کاتە دا دەبێتە هۆی زەخت وگوشاری زۆرتری ئەمریکا بەسەر ئوروپا لە داهاتوودا وشکستی بەرجام ، ئەمنیەت وئاسایشتیش دەخاتە ژێر کارتێکەریەوە. خەڕرازی وتی: ئەمریکا ئوروپای بە بارمتە گرتووە وهەربەم هۆیەوە ئوروپا لە داهاتوودا لەگەڵ کێشە وگرفتی زۆرتر لە بەرانبەرئمەریکا ڕووبەڕوو دەبێتەوە وئوروپا دەبێ چۆنیەتی خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەمریکا لە بارەی  کاردانەوەی چین وڕوسیا لە هەمبەر ئەمریکا فیر بێت. سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران پیداگری کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڕاستنی سەربەخۆیی خۆی خەرجی قورسی داوە ووێڕای ئەمەکە تەسلیم وڕادەستی گوشارەکان نابێت ، تەگبیری پێویستی بۆ دابین کردنی پیداویستیەکانی وڵات گرتووەتە بەر.

سەرپەیڤ